فڕۆكه‌خانه‌ی‌ موسڵ تۆپباران ده‌كریت

فڕۆكه‌خانه‌ی‌ موسڵ تۆپباران ده‌كریت

تۆپخانه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عیراق سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ باره‌گاكانی‌ داعش یان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ موسڵ تۆپبارانكرد، كە دەكەوێتە باشوری شارەكەوە.

تۆپخانه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عیراق سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ باره‌گاكانی‌ داعش یان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی‌ موسڵ تۆپبارانكرد، كە دەكەوێتە باشوری شارەكەوە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند "تۆپخانه‌كانمان باره‌گاكانی‌ داعش-یان تۆپباران كردووه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ موسڵ و گه‌ڕه‌كی‌ ته‌یه‌ران، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ری‌".

وتیشى هێزه‌كانی‌ فیرقه‌ی‌ پێنجی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ تونێلێكی‌ داعش-یان له‌ باشوری‌ گوندی‌ ئه‌بوسیف دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ كۆنتڕۆڵكرایه‌وه‌.

سوپای عیراق ئێوارەی دووشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاند، هێزەكانیان كەلەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت گەیشتونەتە دەوربەری فڕۆكەخانەی موسڵ دوای دەركردنی چەكدارانی داعش لە گردێكی نزیك ئەو فڕۆكەخانەیە.

عەبادی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق، رۆژی یەكشەممە دەستپێكردنی‌ شەڕی‌ كۆنتڕۆڵكردنەوەی‌ خۆرئاوای‌ موسڵی‌ راگەیاند، كە دوایین پێگەی‌ داعشە لەشارەكە.

لەئێستادا ئامانجی سوپای عیراق كۆنترۆڵكردنی فڕۆكەخانەی موسڵ-ە كە دەكەوێتە باشوری ئەو شارە نا بیكاتە بنكەیەكی پشتیوانی لەكاتی هێرشكردنی راستەوخۆ بۆسەر خۆرئاوای موسڵ.

چەكدارانی‌ داعش تائێستا گەمارۆی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ-یان داوە كە مەزەندە دەكرێت 650 هەزار كەسی‌ مەدەنی‌ لێبێت، ئەوەش دوای‌ دەركردنی‌ رێكخراوەكە لەقۆناغی‌ یەكەمی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ شارەكە لەسەر دەستی‌ هێزە عیراقییەكان بە پاڵپشتی‌ هاوپەیمانان كە مانگی‌ رابردوو كۆتایی هات.

وەزارەتی‌ بەرگری‌ عیراق رۆژی‌ شەممە بەردانەوەی‌ ملیۆنان بڵاوكراوەی‌ بەسەر بەشی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ راگەیاند بۆ ئاگاداركردنەوەی‌ دانیشتوانەكەی‌.

هەڵمەتە سەربازییەكان بەمەبەستی ئازادكردنی شاری موسڵ كە گەورەترین شاری عێراق بوو لەژێركۆنترۆڵی داعش لە 17ی‌ تشرینی یەكەمی‌ ساڵی‌ ڕابردوو دەستیپێكرد.

بەشی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ لە 39 گەڕەك پێكدێت و لەسەدا 40 ی‌ روبەری‌ شاری‌ موسڵ پێكدەهێنێت، زۆربەی‌ بارەگا حكومییەكان لەو بەشەدایە.

چاوەڕواندەكرێت ئۆپەراسیۆنی بەشی خۆرئاوای شاری موسڵ، شەڕێكی سەختتر بەخۆیەوە ببینێت بەهۆی ئەوەی كۆڵان و شەقامەكانی ئەو بەشەی موسڵ باریكن ئەوەش بەو واتایە دێت كە سوپای عیراق دەتوانێت ژمارەیەكی كەمتر لە تانك و زرێپۆش بەكاربهێنێت لەشەڕكردنی دژ بەداعش.

شەڕی‌ موسڵ كە گەورەترین هێرشی‌ وشكانییە لەدوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ سەدام لەساڵی‌ 2003 ەو،  زیاتر لە 100 هەزار لە هێزەكانی‌ پێشمەرگە، سوپای‌ عیراق، حەشدی‌ شەعبی‌ و حەشدی‌ عەشایەری‌ سوننەكان بەشداریان تێدا كردووەو لەلایەن  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەسەرۆكایەتی‌ ئەمریكا پشتیوانی دەكرێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش