عێراق ده‌نگۆی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ دیداری‌ نێوان تره‌مپ و عه‌بادی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

عێراق ده‌نگۆی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ دیداری‌ نێوان تره‌مپ و عه‌بادی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا خۆی‌ بانگهێشتنامه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كردوه‌

حكومه‌تی‌ عێراق ده‌نگۆی‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ دیداری‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا خۆی‌ بانگهێشتنامه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كردوه‌.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: سه‌عد حه‌دیسی‌، وته‌بێژی‌ نوسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ باس له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ داواكارییه‌كی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بۆ سه‌ردانی‌ ئه‌مریكاو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن، دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند،  پاش سه‌ركه‌وتنی‌  له‌هه‌ڵبژادنه‌كانی‌ ئه‌مریكادا، تره‌مپ له‌ڕێی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراقه‌وه‌ كردوه‌و به‌ڕه‌سمی‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام تائێستا واده‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ دیاری‌ نه‌كراوه‌.

لێدوانه‌كه‌ی‌  وته‌بێژی‌ نوسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت، به‌شێك له‌ میدیاكانی‌ عێراق بڵاویانكردوه‌ـ دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ چاوی‌ به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بكه‌وێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی‌ عێراق بۆ مامه‌ڵه‌كردنی‌ هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ڕێگری‌ له‌ گه‌شتی‌ هاوڵاتییانی‌ ئه‌مریكا بۆ عێراق.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License