حەیدەر عەبادی بەرەو دابینكردنی سنورەكانی نێوان سوریاو عێراق دەچین

حەیدەر عەبادی بەرەو دابینكردنی سنورەكانی نێوان سوریاو عێراق دەچین

تەحدای داعش دەكات جارێكی دیكە بتوانێت شارێك لەماوەی چەند خولەكێكدا كۆنتڕۆڵبكات

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پلانی نوێیان هەیە بۆ رزگاركردنی ناوچەی زیاتر لە نەینەواو لەئێستاشدا بەرەو دابینكردنی سنورەكانی نێوان سوریاو عێراق دەچن.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئەو وتانەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هات، كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پێشكەشیكرد.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، تەحدای داعش دەكات جارێكی دیكە بتوانێت شارێك لەماوەی چەند خولەكێكدا كۆنتڕۆڵبكات.

هەروەها وتیشی، "پلانی نوێمان هەیە بۆ رزگاركردنی ناوچەی زیاتر لە نەینەواو لە ئێستاشدا بەرەو دابینكردنی سنورەكانی نێوان سوریاو عێراق دەچین".

كۆتایی مانگی رابردوو عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رایگەیاند، مەزەندە دەكرێت داعش 37ملیار دۆلار زیانی‌ بەژێرخانی‌ دەوڵەتی‌ عێراق گەیاندبێت، جگە لەو زیانانەشی‌ كە بەر هاوڵاتیان كەوتوون.

حەیدەر عەبادی رونیشكردەوە، تا ئێستا رۆژئاوای ئەنبار رزگارنەكراوە، ئەوەش بەهۆی بونی بیابانێكی گەورە كە تا سنوری سوریا درێژ دەبێتەوەو پێویستیان بەهێزی زیاتر هەیە بۆ رزگاركردنی.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردبوو، وەزارەتەكەی‌ توێژینەوەیەكی ئەنجامداوە تائەو زیانانە بخەمڵێندرێن كە بەهۆی داعشەوە بەر عێراق كەوتوون، توێژینەوەكەش تەنها ئەو زیانانەی‌ گرتووەتەوەكە پەیوەندییان بە ژێرخانی‌ دامەزراوەكانی دەوڵەت، كەوتوون.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License