حەشدی شەعبی ڕایگەیاند حەزەر لە تیرۆریست پاک کرایەوە

حەشدی شەعبی ڕایگەیاند حەزەر لە تیرۆریست پاک کرایەوە

حەشدی شەعبی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی قەزای حەزەری لە باشووری موسڵ راگەیاند.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئەمڕۆ شانەی راگەیاندی جەنگی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانی لیوای 2 و 11ی حەشدی شەعبی قەزای حەزەر-یان بەتەواوی کۆنترۆڵکردەوە و هێزەکان دەستیان بە پاککردنەوەی دەوروبەری رۆژئاوای قەزاکە کردووە.

رۆژی سێشەممە 25-4-2017 ئۆپەراسیۆنی "محەممەد رەسولوڵڵا" لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەزەر دەستیپێکرد.

قەزای حەزەر 80 کیلۆمەتر لە باشووری موسڵ دوورە، شوێنێکی ستراتیژییە و، هەر سێ پارێزگای نەینەوا- سەلاحەددین- ئەنبار بەیەکەوە گرێدەدات.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەستەی حەشدی شەعبی گواستنەوەی پێنج هەزار و 500 ئاوارەی خەڵكی حەزەری راگەیاند.

ئاسایشی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە "لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی محەممەد رەسولوڵڵا بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی باشووری شاری موسڵ، تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەستەی حەشدی شەعبی پێنج هەزارو 500 ئاوارەی گواستووەتەوە، سەرەڕای گواستنەوەی 16 هەزار سەر مەڕوماڵاتی خەڵكی ناوچەكە بۆ شوێنێكی پاێزراو".



بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش