عه‌بادی‌

بەم زوانە هێزەکانمان داعش شکست دەدەن

بەم زوانە هێزەکانمان داعش شکست دەدەن

له‌دوا قۆناغدان بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌و ڕێكخراوه‌، له‌ بۆردومانێكیشدا له‌ موسڵ پێنج سه‌ركرده‌ی‌ داعش كوژران

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، گه‌شبینه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق به‌سه‌ر داعشدا‌و ده‌ڵێت: له‌دوا قۆناغدان بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌و ڕێكخراوه‌، له‌ بۆردومانێكیشدا له‌ موسڵ پێنج سه‌ركرده‌ی‌ داعش كوژران.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌، ڕایگه‌یاند هێزه‌كانیان له‌سه‌ركه‌وتنی‌ یه‌كجاره‌كی‌ به‌سه‌ر داعشدا نزیكبونه‌ته‌وه‌‌و له‌ دوا قۆناغی‌ شكستهێناندان به‌و ڕێكخراوه‌.
عه‌بادی‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌ بوونی‌ هه‌وڵی‌ نانه‌وه‌ی‌ كێشه‌‌و دووبه‌ره‌كی‌ نیشانداوه‌‌و به‌پێویستی‌ زانیوه‌ ڕێگه‌ به‌و جۆره‌ ده‌نگانه‌ نه‌درێت.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ سه‌ر به‌ر وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق، كوژرانی‌ پێنج سه‌ركرده‌ی‌ داعشی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ له‌نێویاندا والی‌ موسڵ هه‌یه‌.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ ده‌سته‌كه‌، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی‌ داعش له‌ بۆردومانێكی‌ فرۆكه‌كانی‌ عێراقدا كوژراون، كاتێك له‌ گه‌ڕه‌كی‌ 17ی‌ ته‌مموزی‌ ڕۆژئاوای‌ موسڵ كۆبونه‌ته‌وه‌.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش