ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ مه‌تیبیجه‌ ده‌ستی پێ كرد‌

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ مه‌تیبیجه‌ ده‌ستی پێ كرد‌

له‌ میانی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه‌ له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆوه‌ له‌ چوار میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 50 چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

سوپای‌ عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ به‌رفراوانی‌ بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ مه‌تیبیجه‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ سه‌لاحه‌دین ده‌ستپێكرد فه‌رمانده‌یه‌كی‌ سه‌ربازیش ئاشكرا یده‌كات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیاتر له‌ 50 چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: مه‌زهه‌ر عه‌زاوی‌، فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ دیجله‌ له‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ میانی‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه‌ له‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆوه‌ له‌ چوار میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 50 چه‌كداری‌ داعش كوژراون.

عه‌زاوی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیاتر له‌ 20 ئۆتۆمبێلی‌ بۆمبڕێژكراو تیكشكێنراون و ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعشیش خاپوركراون.

سه‌رله‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شانه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌، هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عێراق به‌پاڵپشتی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ عێراق ئۆپه‌راسیونێكی‌ سه‌ربازیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ متیبیجه‌ ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو پارێزگای‌ سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌.


بابه تی هاو پیوند

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License