?>

عێراق قەرزەکەی بژارد

عێراق قەرزەکەی بژارد

وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند: عێراق ملیاردێک و شەشسەد ملوێن دۆلار قەرزی گازی دایەوە بە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوتی ئێران لە توییتێزدا نووسی: بەختەوەرانە بە دیپلۆماسیی چالاکی وھەو دوای چەندین مانگ دانوستان ملیاردێک و شەشسەد ملوێن دۆلار قەرزی دواکەوتووی ساڵانی ڕابردووی ھەناردەی گاز بۆ عێراق وەرگیرایەوە.

وەزیری نەوتی ئێران وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە چاو ساڵی ڕابردوو بارستایی ناردەی گازی وڵات لە سەدا ٢٥و وەرگرتنی داھاتی دراڤی دەرەکیشی لە سەدا ٩٠ ھەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە.

سەرکەوتنەکانی ئێران لە بواری پەرە پێ دانی ناردەی نەوت سەرباری بەردەوامیی بایکۆتی یەک لایەنەو نایاسایی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە بایکۆتی ناردەی نەوت لە ئاراستەی پەلەقاژەی ئەوپەڕی گوشاردا مسۆگەر کراوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*