?>

عه‌بادی‌ و حه‌کیم پێکەوە ڕێککه‌وتن

عه‌بادی‌ و حه‌کیم پێکەوە ڕێککه‌وتن

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆکی‌ «هاوپه‌یمانی‌ نه‌سر» و عەممار حەکیم سه‌رۆکی‌ «ره‌وتی‌ حیکمه‌تی نیشتیمانی»ی عێراق ڕێککەوتنیان ڕاگەیاند.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لە سەروبەندی بەرپا کرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ، «عەممار حەکیم»سه‌رۆکی‌ ره‌وتی‌ حیکمه‌تی نیشتیمانی و «حه‌یده‌ر عه‌باد»ی‌ سه‌رۆکی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نه‌سر، رێکه‌وتنێکیان بۆ هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند.

ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌کیان پێکهێناوه‌ به‌ناوی‌ «هێزه‌کانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نیشتیمانی‌».

 «عه‌مار حه‌کیم» سه‌رۆکایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ ده‌کات و «عه‌بادیش» سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌کات.

 هاوپه‌یمانێتییه‌کە‌ ژماره‌یه‌ک هێزی دیکه‌ی سیاسی له‌خۆده‌گرێت، که‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کانی عێراقدا رۆڵیان هەبووە و پێشەنگایەتیی ناڕەزایەتییەکانی تشرین»یان کردووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License