?>

شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا

شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوا

سەرچاوە فەلەستینیەکان شەوی رابردوو باسی شەھیدبوونی لاوێکی فەلەستینیان کرد لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەشکەریان و شارۆکە نشینانی زایۆنیست ھەر رۆژ بە بیانووی جیاجیا خەڵکی فەلەستین شەھید یان بریندار دەکەن یان دەیانگرن .

 ھەواڵدەریی فەلەستنیی شەھاب راگەیاند ، ئەم لاوە فەلەستینیە بە گوللەی لەشکەریانی زایۆنی لە نزیک گوندی جەبارە ھەڵکەوتوو لە تولکەرم لە لێواری رۆژاوا شەھید کراوە . 

 رژێمی زایۆنی بانگەشەی ئەوەیکرد ، ئەم گەنجە فەلەستینیە بەنیازی تێپەڕین لە شوورەی جیاکەرەوە بووە لە نزیک گوندی جەبارە . 

 تاریق عیززەدین وتەبێژی بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ماوەیەک لەمەوبەر وێڕای ئیدانەکردنی تاوانکاریەکانی داگیرکەرانی زایۆنیست جەختی کردەوە ، زایۆنیستەکان درەنگ یا زوو باجی کارەکانی خۆیان ئەدەنەوە . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*