?>

شەمخانی لە دیدار لە گەڵ کازمی: عێراق بە زووترین کات گرووپە دژبەرەکانی ئێران دەربکات

شەمخانی لە دیدار لە گەڵ کازمی: عێراق بە زووترین کات گرووپە دژبەرەکانی ئێران دەربکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ لە گەڵ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا دوو لایەن سەبارەت بە دواهەمین دۆخی ناوچە و پێویستی پێوەندی دوو لایەنەی ئێران و عێراق باس و وتووێژیان کرد.

شەمخانی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە جووڵەی گرووپە تیرۆریستیەکانی دژبەری ئێران لە خاکی عێراق وتی: دەبێ دەوڵەتی عێراق بە زووترین کات گرووپە دژبەرەکانی ئێران لەو‌وڵاتە دەر بکات.

کازمی دوێنێ پاش هاتنی بۆ تاران، لە گەڵ سەرۆک کۆمار چاوپێکەوتنی کرد و وێڕای ڕێزنان لە پشتیوانی ئێران لە دەوڵەتی عێراق بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریسم، وتی: هەڵوێستی عێراق سەبارەت بە پێوەندی لە گەڵ ئێران جێگیرە و حکوومەت و میللەتی عێراق لە هەموو بوارەکان لە تەنیشت ئێران دەبن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License