چل حەديس سەبارەت بە شەهيد بوني ميرى باوەرداران، ئيمام عەلي ع

چل حەديس سەبارەت بە شەهيد بوني ميرى باوەرداران، ئيمام عەلي ع

ئيمام عەلي ع

1ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) دەستى لە سە ر شانى عەلي دانا بوو، بە دە نگى بە رزەوە فەرمووى: «هذا امام البرره قاتل الفجره، منصور من نصره، مخذول من خذله» واتە ئەمە ئيمامى چاكان و بكوژى خراپە كارانە. هەر كەسێ يارمەتى ئەوبدا، يارمەتى دەدرێ و سەردەكەوێ، هەر كەسێك ئەوسەر شۆڕ بكات، سەرشوۆڕ دەكرێت.

حاكم لە بەرگى سێى موستەدرەك، لاپەڕەى 129، ئەم حەد‌يسە لە جابر دەگێرێتەوە و دەڵێ كە حەد‌يسێكى دروستە، بەڵام بوخارى و موسليم نە يانگێراوەتەوە.

2ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: سە بارە ت بە عەلي سێ شت بەمن وە حى كراوە : «انه سيد المسلمين و امام المتقين و قائد الغرالمحجَّلين» واتە : ئەو،سەروەرى موسڵمانەكان و پێشەواى پارێزكاران و ڕێبەرى ناوچاو سپى و نورانييەكانە. حاكم ئەم حەد‌يسەى لە بەرگى سێى موستدرەك. سەرەتاى لاپەڕەى 138 هێناوە و دەڵێ: حەد‌يسێكى دروستە، بەڵام بوخارى و موسليم باسيان نەكردووە.

3ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرموويەتى: «وەحيم بۆ هاتووە كە عەلي، سەروەرى موسڵمانان و پێشەواى پارێزكاران و ڕێبەر و سەرد‌ەستەى ناو چاوسپى و نورانى يەكانە». كوڕى نەججار و نووسەرانى سونەن گێراويانەتەوە.

4ـ پێغە‌مبەر بە عەلي فەرموو: «مرحبا بسيد المسلمين و امام المتقين» سڵاو بۆ سەروەرى موسڵمانەكان و ئيمامى پارێزكارەكان. ئەبو نەعيم لە (حليه الاولياء) دا دەێگێرێتە وە.

5ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «اول من يدخل من هذا الباب إمام المتقين و سيّد المسلمين، و يعسوب الدين، و خاتم الوصيين، و قائد الغر المحجلين» واتە: «يەكەم كەسێ كە لەم دەركەوە دێتە ژوورێ، ئيمامى پارێزكاران و سەروەرى موسڵمانەكان و يەعسوبى ئايين و ئاخرينى وەسي يەكان و سەرد‌ەستەى نورانى يەكانە». عەلي هاتە ژوور. پێغە‌مبەر هەستا سەر پێ و مزگێنى پێ دا و لە باوەشى گرت و عارەقى نێوچاوانى سڕى و گوتى: «تۆ دواى من پێشەواي دەينى مني و دەنگى من بەخەڵك دەگەيەنى و ئەوەى ناكۆكى يان تێ دا هەيە، ڕووني دەكەيتەوە».

6ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) د‌ەفەرمێت : «إن الله عهد إلىَّ في علي أنه رايه الهدى، و إمام اوليائى و نور من أطاعنى، و هو الكلمه التى ألزمتها المتقين... » واتە: «خودا پێى فەرمووم: عەلي، ئاڵاى هيدايەت، ئيمامى دۆستەكانم، تيشكى فەرمانبەرەكانمە. ئەوش دەبێتە هۆي ئەوي كە پارێزكاران پابەندى ئەوبن ».

دەبينى كە ئەم 6 حەد‌يسە بە ڕوونى داكۆكى لە سەر ئيمامەت وپێويستى فەرمان بردن لەئەو دەكات.

7ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) ئاماژەى بە عەلي كرد و فەرمووى: « إن هذا أول من آمانى، و أول يصافحني يوم القيمه، و هذا الصديق الاكبر و هذا فاروق هذه الامه، يفرق بين الحق و الباطل و هذا يعسوب المومنين » واتە : «ئەو، يەكەم كەسە ئيمانى پێ هێناوم، يەكەم كەسێكە، لە ڕۆژى قيامەت دا، دەس لە ناو دەستى من دەنێ. ئەو سەديقى گەورە و فاروقى ئەم ئۆمەتەيە و حەق و باتڵ لێك جيا دەكاتەوە، ئەويە عسوبى ئيماندارە كانە».

8ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى : «ئەي كۆمەڵى ئەنسار! ئايا دەتانەوێ شتێكتان نيشان بدەم كە ئەگەر د‌ەستى پێوە بگرن، قەت رێگا ون ناكەن؟ ئەوشتە عەلي يە. چۆنتان من خۆش دەوێ، ئەويشتان وا خۆش بوێ، چۆن ڕێز و حورمەت بۆ من دادەنێن، واش ڕێز بۆ ئەو دانێن، ئەوەى پێم گوتن جبراييل لە لايەن خواوە بە مني گۆتووە.

9ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «انا مدينە العلم و على بابها، فمن اراد المدينە فليأت الباب » واتە: من شارى زانستم و عەلي درگاكەيەتى، هەركەس شارى دەوێ، لە درگاوە بێت.

10ـ پێغە‌مبەر فەرمووى: «انا دارالحكمە و على بابها ». واتە : « من يانەى حيكمەتم و عەلي درگاكەيەتى».

11ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «عەلي درگاى زانستى منە و لە پاش من، ئەوەى پێم ڕاسپێردراوە، بۆ ئۆمەتەكەى ڕوون دەكاتەوە، خۆش ويستنى ئەو ئيمان و قينى ئەو، دوو ڕووى يە».

12ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) بە عەلي فەرموو: «تۆ لە پاش من، ئەوشتەى ئۆمەتەكەم ناكۆكى يان لە سەرى هەيە، ڕوون دەكەيتەوە». حاكم لە بەرگى سێى موستەدرەك، لاپەڕەى 122 لە ئەنەس دەگێرێتەوە و دەڵێ: ئە م حەد‌يسە بە پێى مەرجى موسليم و بوخارى لە قەبوڵ كردنى حەد‌يس دا دروستە، بەڵام ئەوان نەيانگێڕاوەتەوە.

من دەڵێم: كە سێك كە لەم حەد‌يسە و حەد‌يسەكانى تر دا وردبێتەوە، تێدەگا هەمان رۆل كە پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) لە بەرانبەر خوا هەيەتى، عەليش لە بەرانبەر پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) هەيەتى، چونكە خواى پەروەردگار بە پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) ئەفەرمێ:

[ ئێمە قورئانمان بۆ تۆ نە ناردووە، جگە لە ئەوي كە ئەو شتەى ئەوان ناكۆكى يان لە سەرى هەيە، ڕوون كەيتەوە و ئەم قورئانە رەحمەت و هيدايەتە بۆ ئەوانەى ئيمانيان هێناوە ]. پێغە‌مبەريش بە عەلي دەڵێت: تۆ لە پاش من ئەوشتەى ناكۆكى يان تێيدا هەيە، بۆ خەڵك ڕوون دەكەيتەوە.

13ـ كوڕى سەمماك بە زنجيرە لە ئەبوبەكر دەگێرێتە وە كە پێغە‌مبەر فەرمووى: «علێ مِنّى بِمَنْزِڵتى مِنْ رَبّى» واتە : پلە و پايەى عەلي لە لاي پێغە‌مبەر صلى اللە عليە و الە وسلم وەكوو پلە و پايەى پێغە‌مبەرە لە لايەن خواوە.

14ـ دارقوتبى لە كتێبى (الإفراد) دا بە زنجيرە لە كورى عەبباسى دەگێرێتەوە كە پێغەمبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: عەلي كورى ئەبى تالب درگاى حەقيقەتە. هەر كەس لەم درگا بێتە ژوور، ئيماندارە و كەسێك لێى بچێتەدەرەوە، كافرە».

15ـ پێغە‌مبەر لە (حَجّة الوداع) لە عەرەفات دا فەرمووى: (عەلي لە منە و من لە عەلي، كەسێ لە لايەن منەوە پەيامى خوا ڕاناگەيەنێ بێجگەلە عەلي).

ئەمە قسەى پێغە‌مبەرێكى بەرێزە كە بە هێزە و هەروەها لە لاى خوا پلەيەكى تايبەتى هەيە، لە ئەو فەرمان دەبەن،ئەمينە،پێغە‌مبەرى ئێوە شێت نيە و لە ڕووى هەوەسەوە قسە ناكا. ئەوەى كە دەيڵێت د‌ەستوراتێكە پێى وەحى كراوە. كە واتە بۆ كوێ دەچن و قسەتان لە بەرامبەر ئەم هەواڵە دروستانەوە چيە؟ ئەگەر كەمێ بير لەئەم ئەركە (كە ڕاگەياندەكەى وە ئەستۆى عەلي خراوە) بكەنەوە و بەجوانى لە فەلسەفەى ڕاگەياندنى لە حەجى ئەكبەر، لە پێش چاوى هەموو كەس دا ڕابمێنن، بەجوانى و ڕوونى ڕاستەيەكاني بۆ دەر دەكەوێ. هەر كاتيش چاو لە ووشەكانى بكەى كە چەندە كەم و واتاكەى چەندە بەرزە، ئەم حەد‌يسەت زۆر بە گەورە دێتە بەرچاو، چونكە ئەوشتەكانى كۆ كردۆتەوە و لە پێوانەيەكى بەرێوە بردنى ئەم كارە نيە. ئەمەش شتێكى سەير نيە، چونكە بێجگە لەوەسى، كە لە لايەن پێغە‌مبەرەوەيە كەسێكي تر ناتوانێ ئەم ئەركە بەڕێوە بەڕێت و بێجگە لە جێنشينى و وەلى، كەس ناتوانێ، كارو بارى ئەوى لە دەس دابێ. حەمد بۆ خوايە كە ئێمەى هيدايەت داوە و ئەگەر ئەو هيدايەتى نەدايەن قەت هيدايەت نەدەكراين.

16ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) د‌ەفەرمێت : «كەسێك فەرمانى من بەڕێوە ببا، فەرمانى خواى بەڕێوە بردووە، كەسێك كە نافەرمانى لە من بكات، نافەرمانى لە خوا كردووە. كە سێك فەرمانى عەلي بەڕێوە ببا، فەرمانى منى بە ڕێوە بردووە و كەسێك نافەرمانى لە ئەو بكات، نافەرمانى لە من كردووە».

حاكم لە بەرگى سێى موستەدرەك، لە 121دا و زەهەبيش لە كورتەى موستەدرەك، لە هەمان لاپەڕە دا هێناويانە و دەڵێن بە پێى شەرتى بوخارى و موسليم، ئەم حەديسە دروستە.

17ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «ئەي عەلي! هەر كەس لە من جيا ببێتەوە، لە خوا جيا بۆتەوە، هەركەسيش لە تۆ جيا ببێتەوە، لە من جيا بۆتەوە»، حاكم لە بەرگى سێى موستە درەك، لاپەڕە 412، دەيگێرێتەوە و دەڵێ: بەڵگەكانى دروستە، بەڵام بوخارى و موسليم نەيانگێراوەتەوە.

18ـ دايكى سەلمە دەگێرێتەوە كە پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «هەركەسێ جوێن و قسەى ناخۆش بە عەلي بڵێ، قسەى خراپى بەمن گوتوە»، حاكم لە بەرگى سێى موستەدرەك، لاپەڕە 121 دەيگێرێتەوە و بە پێى شەرتى موسليم و بوخارى، بەحەد‌يسێكى دروستى دەزانێ. زەهەبيش لە كورتەى موستەدرەك داهێناويەتي و بە دروستى دەزانێ. ئەحمەديش لە بەرگى شەشى موسنەد، لاپەڕە 323 لە (دايكى سەلمە)وە دەگێرێتەوە و نەساييش لە (خصائص العلويە»، لاپەڕە 17 باسى دەكات، عەمر كورى شاس حەد‌يسێك دەگێرێتەوە كە وەك ئەم حەد‌يسە دەچێ: «هەركەسێك عەلي ئازار بدات، منى ئازار داوە ».

19ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) د‌ەفەرمێت : «هەر كەس عەلي خۆش بوێت، منى خۆش ويستووە و هەر كەس دوژمنايەتى لە گەڵ بكات، دوژمنى منە». حاكم لە بەرگى سێى موستەدرەك هێناويەتى و بە پێى مەرجى موسليم و بوخارى بە دروستى دەزانێ. زەهەبيش لە كورتەى موستەدرەك دا هێناويەتى و بە پێى مەرجى ئە وان بە دروستى دەزانێ. قسەيەكى حەزرەتى عەليش هەيە كە وەك ئەم حەد‌يسە دەچێت : «سوێند بەو كەسەى كە دانەى قەڵە شاندو رۆحى مرۆظي خوڵقاند، ئەمە پەيمانێكە لە لايەن پێغە‌مبەرەوە كە هەر ئيماندارێك منى خۆش دەوێ و دوو ڕوو دوژمنايەتيم لەگەڵ دەكات ».

20ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) بە عەلي فەرموو: «يا علي انت سيد في الدُّنيا، سيد في الاخره، حَبيبُكَ حَبيبى و حبيبى حبيبُ اللّه و عَدُوَّك عدوُّى و عدوّى عدوّاللّه والويلُ لِمَنْ ابغَضكَ مِن بَعْدى. واتە : ئەي عەلي لە دنياو ئاخيرەت دا سەروەرو گەورەى، دۆستى تۆ، دۆستى منە و دۆستى من دۆستى خوايە. دوژمنى تۆ دوژمنى منە و دوژمنى من دوژمنى خوايە، واى بە حاڵي ئەوكەسەى كە لە دواى من ڕقى لە تۆ ئەبێتەوە».

حاكم لە بەرگى سێى موستەدرەك، لاپەڕەى 128، دەيگێرێتەوە و بە پێى مەرجى موسليم و بوخارى بە دروستى دەزانێ.

21ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرموويەتى: «ئەي عەلي! خۆزگە بەئەو كەسەى تۆى خۆش بوێ و سەبارەت بە تۆ ڕاست بڵێ و قوڕ بە سەر ئەوكەسەى دوژمنايەتيت لە گەڵ دەكات و درۆت پێوە هەڵدەبەستێ ».

حاكم لە بەرگى سێى موستەدرەك، لاپەڕەى 513 هێناويەتى و دەڵێ: بەڵگەى ئەم حەد‌يسە دروستە، بەڵام بوخارى و موسليم نەيانهێناوە.

22ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «مَنْ اراد أنْ يَحْيى حياتى و يَمُوتَ مَيْتَتى و يَسكُنَ جنَّه الخُلدِ اڵتى و عَدَنى رَبّى فَليَتولَ علىَّ بن ابيطالب فَاِنَّه لَنْ يُخْرِجكُم مِنْ هُدى و لَنْ يُدخِلَكُم فِى ضلالَه»واتە : هەركەس دەيەوێ ژين و مەرگى وەكوو من بێ و بچێتە ئەو بەهەشتە هەميشەيى كە خوا بەڵێنى پێداوم، ولايەتى عەلي كوڕى ئەبي تاليب قەبوڵ بكا، چونكە ئەو قەت ئێوە لە رێگەى هيدايەت دەرناكا و لە ڕێى ونتان ناكات.

23ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) د‌ەفەرمێت : «هەركەس ئيمانى پێم هێناوە و منى بە راست زانيوە، پێى دەسپێرم كە ولايەتى عەلي قەبوڵ بكا، چونكە هەركەس ولايەتى ئەو قەبوڵ بكات، ولايەتى منى قەبوڵ كردووە و هەركەس ولايەتى منى قەبوڵ بێت، ولايەتى خواى قەبوڵە. هەركەس ئەوى خۆش بوێت، منى خۆش ويستووە و هەركەس منى خۆش بوێت، خواى خۆش ويستووە، ئەوكەسەى دوژمنايەتي و ڕقى ئەوى لە دڵ دابێت، دوژمنايەتى منى لە دڵ دايە و هەركەس دوژمنايەتى منى لە دڵدا بێت، دوژمنايەتى خواى لە دڵ دايە».

24ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمويەتى: «هەركەس پێى خۆشە ژين و مەرگى وەكوو من بێ و بچێتە بەهەشتى عەدەن كە خوا دارەكانى هەڵپاچيوە، دەبێ لە پاش من ولايەتى عەلي و وەلى يەكەى قەبوڵ بكات و پەيڕەوى لە ئەهلى بەيت بكات، ئەوان عيترەتى منن و لە خاكى من خوڵقاون و خوا فام و زانستى منى پێداون. قور بەسەر ئەوكەسانەى ئۆمەتم كە باوەڕ بە فەزڵ و گەورەيى ئەوان نەكەن و پێوەندى من لە نێوياندا هەڵبـڕن، خوا قەت شەفاعەتى من نەسيبيان ناكات ».

25ـ پێغە‌مبەر (صلى الله عليە والە و سلم) فەرمويەتى: « هەركەس پێى خۆشە مەرگ و ژينى وەكو من بێ و بچێتە بەهەشتێ كە خوا بەڵێنى پێداوم كە بەهەشتى هەرمانە دەبێ ولايەتى عەلي و دودمانەكەى لە دواى من، قەبوڵ بكات. ئەوان، ئێوە لە درگاى هيدايەت دەرناكەن و بۆ مەڵبەندى ڕێ و لادراوى ناتابەن ».

26ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) بە عەممارى فەرموو: «ئەي عەمار! هەر كات ديتت عەلي بە ڕێگايەك دا دەڕوا و خەڵكى ديكە بە ڕێگايەكى تر دا، لە گەڵ عەلي برۆو، ئيشت بە خەڵك نەبێ، ئەوناتخاتە نشێو و لە رێگاى هيدايەت، دەرت ناكات ».

27ـ لە حەد‌يسى ئەبوبەكردا هاتووە كە پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرموويەتى: «لە دادپەروەرى دا، د‌ەستى من و عەلي يەكسانە».

28ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) بە فاتمەى فەرموو: «ئەي فاتمە، ئايا بەم زەماوەندە ڕازى نيت: خوا چاوێكى لە خەڵكى زەوي كرد و دوو نەفەرى هە ڵبژارد، يەكيان باوكت و ئەوى ديكە، مێردەكەت.

29ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمويەتى: «انا المنذر و على الهاد، و بك يا على يهتدى المهتَدُون مِنْ بَعْدى» واتە : من ئاگاداركەرەوم و عەلي هيدايەت گەر، ئەي عەلي! لە پاش من كەسانێك كە هيدايەتيان دەوێ كە بە هۆى تۆوە هيدايەت دەكرێن.

30ـ پێغە‌مبەر فەرمويەتى: «يا على لايَحِل لاَحد اَنْ يَجْنُبَ فِى الْمسجِدِ غَيرى و غَيْرك» واتە : ئەي عەلي! بێجگە لە من و تۆ بۆ كەس حەڵاڵ نيە كە لە مزگەوت دا جەنابەت ببێت.

حەد‌يسێكى ديكەى وەك ئەمەش هەيە كە تەبەرانى لە دايكى سەلمەوە بەزار، لە سەعد، لە پێغە‌مبەرى دەگێرنەوە: «بێجگە لە من و عەلي بۆ كەسى تر حەڵاڵ نيە لەم مزگەوتەدا جەنابەت بێ.

31ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمويەتى: «انا و هذا (يعنى علياً) حُجَّە على اُمتى يوم القيامه» من و ئەمە (يانى عەلي) لە ڕۆژى قيامەت دا حوججەت و دەليلى ئۆمەتين». خەتيب ئەمەى لە ئەنەس گێراوەتەوە.

32ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمويەتى: لە سەر درگاى بەهەشت نووسراوە: «لا الە الاّ اللّه، محمد رسولُ اللّه، علىّ اَخو رسولِ الله» واتە : خوايەك بێجگە لە خواى تاقانە نيە، محەممەد پێغە‌مبەرى خوايە و عەلي برايەتى.

33ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرموويەتى: لە سەر كۆڵەكەى عەرش نووسراوە: «خوايەك بێجگە لە خواى تاقانە نيە، موحەممەد ڕەسولى خوايە و بە هۆى عەلي يەوە ئەوم يارمەتى دا».

34ـ ديسان د‌ەفەرمێ: «هە ركەس دەيەوێت چاو لە ئيرادەى نوح، زانستى ئادەم، سەبرى ئيبراهيم، زيرەكى موساو زوهدى عيسا بكات، تەماشاى عەلي كورى ئەبى تالب بكات».بەيهەقى لە سەحيحەكەى خۆى دا و ئيمام ئەحمەدى حەنبەل لە موسنەد دا ئەم حەد‌يسە هێناويانە.

35ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) بە عەلي فەرموو: «ئەي عەلي، لە تۆ دا نيشانەيەكى عيسا هەيە، ئەويش ئەوەيە كە يەهود دوژمنايەتى يان لە گەڵ كرد بەڕادەيەك كە بۆختانيان بە دايكى كرد. نە ساراش هێندە يان خۆشويست كە ئەويان لە پلە و پايەيەك دانا كە نەيبوو».

36ـ ديسان فەرموويەتى: «السَّبقَ ثلاثە، السابِقُ الى موسى يُوشَعُ بن نُون و السَّابِق الى عيسى صِاحِبُ ياسين والسابقُ الى محمد علي بن ابى طالب » واتە: سبقەت كەرەكان سێ كەسن: سبقەت كەر بۆ لاى موسا، يوشەع كورى نون، سبقەت كەر بۆ لاى عيسا، ساحەبى ياسين، سبقەت كەر بۆ لاى محەممەد، عەلي كورى ئەبى تاڵبە.

37ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمويەتى: «ڕاست بێژەكان (صديقين) سێ كەسن: حەبيبى نەججار، ئيماندارى ئالى ياسين كە گوتى ئەي هۆزەكەم! پەيڕەوى لە نوێنەرانى خوا بكەن. حەرقيل، ئيماندارى ئالى فيرعەون كە گوتى: ئايا كەسێك دەكوژن كە دەڵێ پەروەردگارى من خوايە؟. عەلي كورى ئەبى تالب كە لەهەموويان چاكتر و گەورەترە».

38ـ پێغە‌مبەر بە عەلي گوت: «لە پاش من، ئۆمەتەكەم خێرا زوڵمت لێ دەكات و تۆ بەپێى ئايينى من دەژيت و لە سەر سوننەتى من دەكوژرێيت. هەركەس تۆى خۆش بوێ منى خۆش ويستووە و هەركەس دوژمنايەتى لە گەڵ تۆ دا بكات، دوژمنى منە. دەبينم گەردنت بە خوێنى سەرت سوور دەبێ». عەليش دەڵێت: «لەو شتانەى كە پێغە‌مبەر ئاگادارى كردم، ئەوەيە كە لە پاش من ئۆمەتەكە م زوڵمت لێ دەكەن».

كوڕى عەبباسيش دەڵێت كە پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) بە عەلي فەرموو: بەزوويى لە پاش من دەكەوێتە چەرمەسەرى و نارەحەتى. گوتى: ئايا لەئەو كاتەدا دينەكەم سڵامەتە؟ فەرمووى: بەڵێ دينەكەت سڵامەتە».

39ـ رۆژێك پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) لە نێو ئەسحاب دا فەرمووى: «لە نێو ئێوەدا كەسێك هەيە كە لە سەر تەئويلى قورئان، شەڕ دەكات، هەروەك من لە سەر هاتنى شەڕم كرد. هەموو سەريان هەڵێنا. ئەبوبەكر و عومەريش لەئەوێ بوون. ئەبوبەكر پرسى منم؟ فەرمووى: نا. عومەر: ووتى منم؟ فەرمووى: نا. ئەوكەسەيە كە خەريكى دورينى پێڵاوە، واتە: عەلي. (لەئەو كاتەدا عەلي ع خەريكى پينە كردنى پێڵاوێك بوو).

ئەبوسەعيدى خدرى دەڵێت: هاتينە لاى عەلي و ئەم مزگێنى يەمان پێدا. ئەوتەنانەت سەريشى هەڵ نەهێنا. دەيگوت ئەم شتەم چەندەها جار لە پێغە‌مبەر بيستووە».

حەد‌يسى ئەبوئەيوبى ئەنسارى لە كاتى خەلافەتى عومەر دا، ئەودەڵێت: پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمانى بە عەلي دا كە لە گەڵ پەيمان شكێنان (ناكثين)، لە هەق هەڵگەڕاوان (قاسطين) و لەدين لادەران (مارقين) شەڕ بكات و بيان كوژێ.

حەد‌يسى عەممارى ياسريش دەڵێ كە پێغە‌مبەر فەرمويەتى: «يا عَلىّ سَتُقاتِلُكَ الفئهُ الباغيهُ و انتَ على الحق فَمن ڵمْ ێنْصرك يَومئذ فَڵيس منى» ئەي عەلي! بە زوويى د‌ەستەيەكى ياغى و زاڵم شەرت لەگەڵ دەكەن، بە ڵام تۆ هەر لە سەر ڕاستە قينەى. لەو رۆژە دا هەركەس يارمەتيت نەدا، لە من نيە.

ئەبوزەريش دەڵێ كە پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «سوێند بە ئەو كەسەى گيانم لە د‌ەستى دايە، لە نێو ئێوە دا كەسێك هەيە كە لە سەر تەئويلى قورئان شەڕ دەكات، هەر وەك من لە بەر هاتنى شە ڕم كرد».

محەمەد كوڕى عوبەيدالله كورى ئەبى رافع، لە باوكى لە باپيرەى دەگێرێتەوە كە پێغە‌مبەر فەرمووى: «لە پاش من د‌ەستەيەك لە گەڵ عەلي شەڕ دەكەن. جيهاد لە گەڵ ئەوانە وەكو ئەركى خوايى پێويستە، هەركەسێكيش هێزى جيهادى نيە، بە زمان شەڕ بكات، هەركەس ئەوەشى نەتوانى دەبێ بە دڵى شەڕيان لە گەڵ بكات».

ئەخزەرى ئەنساريش دەڵێت: پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «من لە بەر هاتنى قورئان شەڕ دەكەم و عەلي لە سەر تەئويلەكەى بە شەڕ دێت».

40ـ پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: ئەي عەلي تايبەتمەندى من لە سەر تۆ پێغە‌مبەرايەتى يە، چونكە لە پاش من پێغە‌مبەرايەتى يەك نيە. تۆش حەوت ئيمتيازت لە سەر خە ڵك هەيە: يەكەم كەسى كە ئيمانت بە خوا هێناوە، با وەفاتر لە هەموويان بەپەيمانى خودا، ڕاوەستاوتر لە هەموويان لە فەرمانەكانى خوادا، لە هەموو كەس زياتر لە دابەش كردنى بەيتولماڵ دا يەكسانى لە بەر چاودەگرى، بۆ خەڵكى لە هەموو كەس دادپەروەرتر و لە تايبەتمەنديەكان دا لە لاى خوا لە هەموويان سەرترى.

ئەبو سەعيدى خدريش دەڵێت: پێغە‌مبەر (صلى اللە عليە والە و سلم) فەرمووى: «ئەي عەلي! تۆ حەوت تايبەتمەنديت هەيە كە لە كەسى تر دا نيە، تۆ يەكەم ئيمان هێنەر بە خوا، باوەفاتر بە پەيمانەكەى ڕاوەستاوتر لە كارەكەى، دڵفراوانتر سەبارەت بە خەڵك، ئاگاتر لە داوەرى دا و لە تايبەتمەندي دا لە هەموويان سەرترى».

ئەمە ئەو چل حەد‌يسە بوو باس لە ئيمامي عەلي دەكات بەڵام بێجگە لەمانەش زۆر حەد‌يسى ديكەهەن كە لێرە دا جێى نيە. ئەوانيش وەك ئەمانەيەك د‌ەست و يارمەتيدەرن و كۆكردنەوەي هەموويان، يەك واتا دەگەيەنن و ئەويش ئەمەيە كە عەلي لەئەم ئۆمەتەدا دواى پێغە‌مبەر يەكەم كەسە و لە پاش ئەو ڕێبەرايەتى خەڵك هەروەك بۆ پێغە‌مبەر بوو بۆ عەلي يە.

هەر بۆيە ئەم حەد‌يسانە تەواتورى واتايى يان هەيە، گەرچى تەواتورى بێژى يان نەش بێ، هەر ئەمەش بۆ تۆ بەڵگەيەكى تەواو ڕوونە.

 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

قودسڕێگایشەهیده
تایبەت بە شەهادەتی فەرماندەکانی ئیسلام  حاج قاسمی سولەیمانی و ئەبو مەهدی المهندس
conference-abu-talib
داعش