?>

شکستی تورکیا لە چیای گارە پلانی هێرش بۆ سەر شەنگال پووچەڵ دەکاتەوە

شکستی تورکیا لە چیای گارە پلانی هێرش بۆ سەر شەنگال پووچەڵ دەکاتەوە

کارناسێکی سیاسی وتی: شکستی تورکیا لە گارە بووە هۆی جێگیر بوونی هەزاران هێزی عێراقی لە شەنگال.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حسێن عومەر کارناسی سیاسی بە ئاماژە بە جووڵەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە چیای گارە و هەڕەشەکان دژی شەنگال، وتی: پێوەندی نێوان ئۆپراسیۆنی تورکیا لە گارە و ئامادەسازی بۆ پیلان لە شەنگال پرسێکی روونە و نەک ئەو هەڕەشە لەسەر شەنگال هەیە بەڵکوو تورکیا هەڕەشەیە بۆ سەر سەرتاسەری کوردستانی سووریاش.

ناوبراو درێژەی دا: دوای شکستی گەورە لە گارە تورکیا شەرمەزار بوو. تورکیا پێی وابوو بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی و جیهازاتی پێشکەوتوو دەتوانێت گارە کۆنترۆڵ بکات و بنکەی سەربازی لە هێڵی، ئاکرێ، شەنگال و موسڵ بکاتەوە و خۆی بۆ هێرش بۆ سەر شەنگاڵ ئامادە دەکرد بەڵام سەرنەکەوت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوما دەیانەویست زیندانییەکانی خۆیان ئازاد بکەن بەڵام بە هێرشی مووشەکی بووە هۆی کوژرانی ئەندامانی خۆیان کە لە چەند ساڵ لەمەوپێشەوە لەلای پەکەکە دیل کرابوون.

حسێن عومەر وتیشی: هێشتا دیار نییە چەند سەربازی تورکیا کوژراون و ژمارەی کوژراوان و ون بووەکانی پەکەکەش دیار نییە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە سوپای تورکیا ژمارەی کوژراوانی پەکەکەی تا 50 کەس راگەیاندووە.

ناوبراو وتیشی: ئاک پارتی کاتێک کە بینی لە گارە شکستی هێناوە 700 چالاکی کۆمەڵایەتیی لە تورکیا دەستگیر کرد.

ئەو کارناسە سیاسییە دەڵێت: شکستی سوپای تورکیا لە گارە باری دەروونی هێزە عێراقییەکانی بەهێز کردەوە و زیاتر لە چەند هەزار هیزی عێراقی و هێزەکانی بەرگری شەنگال لە ناوچەکە جێگیر بوون.

حسێن عومەر درێژەی دا: شکستی تورکیا ورەی هێزە عێراقییەکانی لە بەرانبەر تورکیا زیاد کردەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش