وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو مووشەکانەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دران، لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە نێردرابوون و ئەمەش بابەتێکی مەترسیدارە و دەبێ لێک بدرێتەوە.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سەرلەشکەر یەحیا ڕەسووڵ لەم بارەوە وتی: ئەو ڕاکێتانەی بەرەو هەولێر هاوێژراون، لە هەریمی کوردستانی عێراقەوە نێردراون و ئوتۆمۆبیلێک و شوێنی هاویشتنی ڕاکێتەکە دۆزرانەوە.
ئەو وتیشی: لەو شەوەدا 11 مووشەک بەرەو هەولێر هاوێژران و سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم مژارەیان دەرکرد.
سەرلەشکەر یەحیا ڕەسووڵ بە داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ئەمە بابەتێکی مەترسیدارە، ڕیگەیاند: چوار مووشەک لە دەڤەری فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتنە خوارەوە و ژمارەیەکیتر لە ناوچە نیشتەجێ بووەکانیان دابوو.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەو مووشەکانە پێشتر لە لایەن داعشەوە کەڵکیان لێ وەرگیراوە.