?>

شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی تورکیا کۆ بوونه‌وه‌

شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بازرگانی تورکیا کۆ بوونه‌وه‌

شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان که‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆڕبەندی وەبەرھێنان و بازرگانی تورکیا – عێراق سه‌ردانی تورکیایان کردووه‌، له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی تورکیا، دۆخی وەبەرھێنان و بازرگانیان تاوتوێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی کوردستان؛ شاندەکەی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ مستەفا تۆزجۆ جێگری وەزیری بازرگانی تورکیا کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی وەبەرھێنان و بازرگانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستانیان کرد و ھەردوولا جەختیان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و لابردنی بەربەستەکانی بازرگانی کردەوە.

شاندەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتوون لە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران کوردستان و سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان گەیشتنە ئیستەنبووڵ ودوێنێ ھەینی بەشداریان لە کۆڕبەندی وەبەرھێنان و بازرگانی تورکیا - عێراق دا کرد .

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*