شاره‌وانى ئۆسلۆى پایته‌ختى نه‌رویج بڕیاردا به مانه‌وه‌ى تابلۆى شه‌ڕڤانانى یه‌په‌ژه، که تورکیا له‌ڕێگاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌که‌ى له‌و وڵاته، هه‌وڵێکى چڕیدا بۆ لابردنی.
به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ تابلۆى ژنه شه‌ڕڤانانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن-یه‌په‌ژه له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌ندى کورد (گه‌لاوێژ وه‌لیدخانی)یه‌وه نه‌خشێندراوه .
ناوه‌ڕاستى مانگى کانوونى دووه‌مى 2021 تابلۆکه له‌سه‌ر دیوارێکى شارى ئۆسلۆى پایته‌ختى وڵاتى نه‌رویج دانرا. هه‌رزوو تورکیا که‌وته دژایه‌تییکردنى تابلۆکه و له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌و وڵاته له نه‌رویج، داواى لابردنى تابلۆکه کرا.
ئیڤۆر ئیڤێنرود، سه‌رۆکى کاروبارى کلتووریى شارى ئۆسلۆ له تویتێکدا وه‌ڵامى ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى تورکیاى دایه‌وه رایگه‌یاند:" ئێمه له نه‌رویج باوه‌ڕمان به ئازادیى ڕاده‌ربڕین و دیموکراسى هه‌یه، که‌سه سیاسییه‌کان ناتوانن وێنه بگۆڕن یان ده‌ستکاریى بکه‌ن، سه‌یرمان بکه‌ن و فێرببن".
ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى ئۆسلۆ له کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا به‌تێکڕاى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌که بڕیاریدا به مانه‌وه‌ى تابلۆکه له شوێنى خۆیدا.
بیهرک هالستهین، نوێنه‌رى پارتى چه‌پ و جێگرى به‌پرسى کۆمیته‌ى په‌روه‌رده و کلتوور، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیى ئۆسلۆ وتارێکى پێشکه‌شکرد و رایگه‌یاند:" مادام ئێستا تورکیا خۆى له‌م بابه‌ته‌دا وه‌رده‌دات، پێویسته بڵێین نه‌رویج وڵاتێکه که ئازادیى ڕادهربڕینى تێدا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئێمه لێره‌وه‌وه داوا له ئه‌ردۆغان ده‌که‌ین مافى مرۆڤ له تورکیا پێشێل نه‌کات".
342/