?>

سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هێرشەکەى سەر شنگال و دۆخى ئێزیدییەکان هاتە دەنگ

سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر هێرشەکەى سەر شنگال و دۆخى ئێزیدییەکان هاتە دەنگ

سەرۆک کۆمار سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر شەنگال دەکات و جەختیشدەکاتەوە لە کۆتایی ھێنان بە بارگرژییەکان و رێکخستنی ئیداریی شەنگال بە پێی خواستی خەڵکی شارەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، بەپێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتى کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی خەڵکی شەنگال بە ئامادەبووانی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لە بارەی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئاستەنگەکانی رووبەڕووی خەڵکی شەنگال دەبێتەوە گفتوگۆکرا.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، خەڵکی شەنگال بەهۆی توندوتیژی و تیرۆرەوە ئازاری زۆری چەشتووە، لەگەڵ ئەوەش دا بە قارەمانێتی زۆرەوە رووبەڕووی نەهامەتی و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان بوونەتەوە، ھەروەھا جەختیشیکردەوە لە پێویستی کۆتایی ھێنان بە نەھامەتییەکانی خەڵکی شەنگال و ئاسایکردنەوەی دۆخی شارەکە و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان بە سەربەرزی.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بە تووندی سەرکۆنەی دەستدرێژیکردنە سەر شەنگالی کرد و دووپاتیشیکردەوە لە پێویستی کۆتایی ھێنان بە بارگرژییە ئەمنییەکانی شارەکە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ئێزدییەکان دەکات، ھاوکات جەختیکردەوە لە گرنگی کارکردن بۆ چارەسەرکردن و کۆتایی ھێنان بە کێشەی ھەڵپەسێردراوەکان لە رێگەی ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*