?>

سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور گەیشتە تاران

سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور گەیشتە تاران

سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور بۆ دیدار و راوێژکردن لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە تاران .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ چانگ سیە کیون سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور ، بۆ دیدارێکی سێ رۆژە لە ئێران  ، رۆژی یەکشەممە گەیشتە تاران و لە لایەن محەمەد ئیسلامیی وەزیری شارسازیی پێشوازیی لێکرا . 

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور لەم سەفەرەدا لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار ، ئیسحاق جەھانگیری جێگری سەرۆک کۆمار و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامی دیدار و وتووێژ دەکات . 

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشتر لە بارەی ئەم سەردانە گوتبووی : چاوەڕوانیمان ھەیە سەرۆک وەزیرانی کۆریای باشوور کە دێتە ئێران ، رێگاچارەگەلێک بۆ ئازادکردنی داراییە دەست بەسەرداگیراوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور بخاتەڕوو . 

خەتیبزادە گوتی : ئەم بابەتە پێوەندی دوو قۆڵی ئێران و کۆریای باشووری بە توندی خستووەتە ژێر کارتێکەریی خۆیەوە . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License