«شەھباز شەریف» سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان ئەمڕۆ چوارشەممە گەییشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تورکیا دووھەمین مەبەستی گەشتی ناوچەیی «شەھباز شەریف»ـە دوای گەشتەکەی مانگی ڕابردووی بۆ عەرەبستان. وەزیرانی دەرەوەو بازرگانی و تەندروستی یاوەری «شەھباز شەریف»ـن لەم گەشتە دوو ڕۆژەیەی دا.
فەرمانگەی پەیوەندی و کاروباری میدیایی دامەزراوەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە، لەم گەشتەدا کە بە بۆنەی حەفتاوپێنجەمین ساڵگەڕی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات ئەنجامی گرتووە، بابەتگەلی دوو قۆڵی و ناوچەیی تاتوێ دەکرێت و چەند بەڵگەنامەیەکی ھاوکاریش واژۆ دەکرێت.
یەکەم دیداری سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە ئانکارا لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەو پاشان لەگەڵ «موحەممەد موش» وەزیری بازرگانی و گومرگ دەبێت.
بڕیارە «شەھباز شەریف» لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش بە جیا دیدارو وتووێژ بکات.
342/