?>

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەدانی تاران دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەدانی تاران دەکات

بڕیار وایە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوتەی داھاتوو بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: «مسته‌فا کازمی »سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاره‌ حەوته‌ی داهاتوو به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی بگاته‌ کۆماری ئیسلامی ئێران و لە تارانی پێتەخت دا له‌گه‌ڵ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ره‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆببێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووە، مسته‌فا کازمی له‌سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کات و جگه‌ له‌سه‌رۆک کۆماری ئێران، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ کاربەدەستانی دیکه‌ش کۆده‌بێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کراوه‌، له‌ سه‌ردانه‌کەی «مسته‌فا کازمی» و شاندەکەی یاوه‌ری بۆ ئێران ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی تاوتوێ ده‌کرێت کە ھێندێک له‌و ته‌وه‌رانه‌، دوباره‌ هاورده‌کردنی غازه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هێورکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان تاران و واشێنگتۆنە له‌ عێراق .

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License