?>

سەرۆکی کازاخستان گەیشتە تاران

سەرۆکی کازاخستان گەیشتە تاران

سەرۆک کۆماری کازاخستان لەسەر بانگهێشتی هاوشانه ئێرانییەکەی لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، قاسم ژامێرت تاکایێف سەرۆکی کازاخستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەسەر بانگهێشتی فەرمیی  سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،   گەیشتە تاران و لەلایەن وەزیری جیهادی کشتوکاڵەوە پێشوازیی لێکرا.

پێشوازیی فەرمیی لە کۆگەی سەعداباد، دیدار و وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندەکانی پلە باڵای دوو وڵات و واژۆکردنی چەندین بەڵگەنامەی هاوکاری و یادداشتی لێکگەیشتن، لە بەرنامەکانی سەردانی  یەک ڕۆژەی تاکایێڤ بۆ تاران دەبێت.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*