?>

سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆڵۆمبیا: قاسم سولەیمانی میعماری شکستی داعش بە هاوکاریی عەرەب و کورد بوو

سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆڵۆمبیا: قاسم سولەیمانی میعماری شکستی داعش بە هاوکاریی عەرەب و کورد بوو

گوستاڤۆ پیترۆ، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی چەپی کۆلۆمبیا نووسیویەتی: "قاسم سولەیمانی میعماری شکستی داعش، بناژۆخوازی فاشیستی ئیسلامییە لە عێراقدا، کە هاوشانی کورد و عەرەبی سووریا، بەسەر دوژمنی گەورەی دیموکراسی دا سەرکەوتن . بەڵام ئەمریکا بە کوشتن وەڵامی دایەوە. ئەمریکا تەنها خراپترینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، لێدوانەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆڵۆمبیا سەبارەت بە ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی لە کاتێکدایە کە ئەمریکا  بۆ شکستپێهێنانی گوستاڤۆ پیترۆ سەرمایەنانەوەی زۆری کردووە  و ئەمریکییەکان کۆتایی بە پیلانەکانیان ناهێنن دژی کۆڵۆمبیا چونکە کۆڵۆمبیا حەوشەی پشتەوەی ئەمریکای لاتین بووە.

 گوستاڤۆ پێترۆ، ئەندامی پێشووی گرووپی پارتیزانەکانی ١٩ی نیسان کە بەڵێنیی گۆڕانکاری قووڵی ئابووری و کۆمەڵایەتی داوە، یەکشەممەی ڕابردوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆڵۆمبیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە یەکەم سیاسەتمەداری چەپ لە مێژووی ئەو وڵاتەدا کە دەبێتە سەرۆک کۆمار . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*