?>

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە

«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداری لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا داوای کرد: با ڕۆڵی چاودێرانەی تیمەکانی یەکێتی ئەوروپا لەهەڵبژاردنەکان و پرسی جێبەجێکردنی شەراکەتی ڕاستەقینە لە عێراق چڕتربکرێتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕۆژی سێشەممە ٧ ی ئەیلولی ٢٠٢١ «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە «جۆزێف بوڕێڵ» جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کرد و پێکەوە کۆبوونەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا و هەروەها بەردەوام بوونی هاوکاری و هەماهەنگیی یەکێتی ئەوروپاشی بۆ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی تیرۆردا، دوپات کردەوە . 

لەبەرامبەردا «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وێڕای ستایش کردنی هەڵوێستی دۆستانەی یەکێتیی ئەوروپا لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی چاودێرانەی تیمەکانی یەکێتی ئەوروپا کردەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق بە ئاراستەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد کە ماف و خواستی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بکات و داوای چڕبوونەوەی ئەو ھەنگاوانەشی کرد.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە، دەستوری عێراق جێبەجێ بکرێت و یەکسانی و دادپەوروەری و شەراکەتی ڕاستەقینە ببنە بنەمای حوکمڕانییەکی تەندروست لە عێراقدا.

جێگای ئاماژەیە، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License