?>

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەش: سەرکەوتنی زۆرمان لە دۆخی بایکۆت دا بەدەست ھێنا

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەش: سەرکەوتنی زۆرمان لە دۆخی بایکۆت دا بەدەست ھێنا

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: لە دۆخی بایکۆت دا سەرکەوتنی زۆرمان بەدەست ھێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس،ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند: لە ھەل و مەرجی بایکۆت دا لە سێ بواری سەر ئاوو ژێر ئاوو ئاسماندا کەرەستەی ستراتژیی زۆرمان دەست خستووەو ھیوادارین بەم زووانەش پەردە لە سەر ماتۆڕی دەریایی تەواو خۆماڵی ھەڵدەینەوە.

سەرکردە ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھەڕەشەو بایکۆت قەت ڕێگر نییە لە بەردەم ئێرانییەکان و جەماوەری ئێران بەردەوام بە دەستەڵات و پشتبەستن بە توانایەکانی خۆیان لەمپەرەکانیان ھەڵگرتووە.

بە وتەی ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» ، ئەرکی کۆپاپۆڕی حەفتاوپێنجەم ئەوەی دەرخست کە ھێزی دەریایی ئەرتەش لەوپەڕی ھێزمەندی و بڕوابەخۆبووندایە و دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی جیھاندا پیشان دەدات.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License