?>

سەرکردەی گشتیی ئەرتەش: سەرکەوتن لە ئەرکی کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی نیشانەی دەستەڵاتی ئێران بوو

سەرکردەی گشتیی ئەرتەش: سەرکەوتن لە ئەرکی کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی نیشانەی دەستەڵاتی ئێران بوو

سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: سەرکەوتن لە ئەرکی کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی نیشانەی دەستەڵاتی ئێران بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیری سەرلەشکر«سەیید عەبدوڕەحیم موسەوی» سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتی: لەوەتەی کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی ئێران وەڕێ کەوت و لە لوتکەی «ئۆمێد نیک» نزیک بووەوە، ھەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنان دەستی پێ کراو ھەستان بە گوشارھێنان بۆ وڵاتانی جۆربەجۆرو وەڕێ خستنی شەڕی دەروونی دژی ئەوانەی وا بە نیازی جوڵان بوون.

سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران  وتیشی: کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی بە شەکاندنەوەی ئاڵای دڵبزوێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرووی «جەبەل تاریق» و دەریای سپی پەڕییەوەو بە بەرچاوی دوژمنە سەرەکییەکانەوە تێپەڕی و ئاوەڕێی «سوئیز»و دەریای سووریشی وەپشت سەرنا.

ئەمیری سەرلەشکر «موسەوی» وتیشی: دوژمنان لە بارەی ئەم کۆپاپۆڕەوە ھیچیان پێ نەکراو نەیانوێرا لێشی نزیک ببنەوە.

حەفتاودووھەمین کۆپاپۆڕی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران داگری پاپۆڕشکێنی ئێرانیی «سەھەند» و ناوبەندەری «مەکران» ئەمڕۆ دوای ١٣٣ ڕۆژ گەڕان بە دەریا ئازادەکان و ئەقیانوسسەکانداو ھەروەھا بڕینی ٤٤ ھەزار کیلومەتر گەڕایەوە بۆ ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License