?>

سەردانی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بۆ ئێران دەبێتە قۆناغێکی تازە بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان

سەردانی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بۆ ئێران دەبێتە قۆناغێکی تازە بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان

باڵوێزخانەی ئێران لە ژاپۆن لە توییتێکدا نووسی: سەردانی «موتگی توشیمیتسۆ» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە داھاتوویەکی نزیک بۆ تاران، لە سەروبەندی پێکھاتنی دەوڵەتی تازە دەتوانێ لاپەڕەیەکی تازە لە ڕووی قوڵ کردنەوەو پەرە پێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ھەڵداتەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە توییتەکەی ڕۆژی سێ شەممەی باڵوێزخانەی ئێران لە تۆکیۆ ھاتووە: ئەم سەردانە بۆی ھەیە وەرزێکی تازە بێت بۆ ڕاوێژی نزیکی دوو قۆڵی لە بارەی پرسە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان.

ئەم توییتە باس لەوەش دەکات کە: ھیوای ئەوە دەکرێت ئەم سەردانە بەستێن بۆ بیروڕا گۆڕینەوە سەبارەت بە بابەتگەلی جێی سەرنجی ھەردووک وڵات خۆش کات.

بەرلەمەش تەلەفزیۆنی ژاپۆن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند بوو «موتگی توشیمیتسۆ» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بە نیازە سەرەتاکانی مانگی داھاتووی زایینی بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی تازەی کۆماری ئیسلامی سەردانی تاران بکات.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License