?>

سەردار حێجازی لە کاتی جەهاد دا گەڕایەوە بۆ لای خودا

سەردار حێجازی لە کاتی جەهاد دا گەڕایەوە بۆ لای خودا

ڕێبەری باڵای ئێران جەختیان کرد: ئێمە بەردەوام لە پرسی فەلەستیندا لە گەڵ برایانی موجاهێدی فەلەستینی لە یەک سەنگەرداین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکی جیاوازدا بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵلای لوبنان و ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین سپاسی پەیامی سەرەخۆشی ئەوانی کرد کە بۆ کۆچی دوایی سەردار حێجازی ناردیان.

دەقی پەیامەکانی ڕێبەریی بەم شێوە بڵاو بووەتەوە؛

بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێز حجةالاسلام والمسلمین جەنابی "سەیدحەسەن نەسروڵڵا "برای ئازیز دامت‌برکاته

سلام علیکم؛

پەیامی سەرەخۆشی دڵۆڤانانە و برایانەی بەڕێزتان بە بۆنەی کۆچی دوایی خەمناکی سەرداری موجاهید سەید محەمەد حێجازی رضوان‌الله‌علیه بە دەستم گەیشت و سپاسی مێهرەبانی ئێوە دەکەم.

ئەو کۆچ کردووە تەمەنی لە کاتی جەهادی ڕێگای خودا تێپەڕاند و لە کاتی جەهاددا گەڕایەوە بۆ لای خودا. و ئەم چارەنووسێکی پیرۆزە. ڕەحمەتی خودای لێ بێت. خوای گەورە بەڕێزتان بپارێزێت و بەرەکەتی بوونی ئێوە بۆ ئیسلام و موسڵمانان بەردەوام کات. من هەموو کات دوعای بەخێرتان بۆ ئەکەم، سڵاوی من بە برایانی حزبوڵڵا بگەیێنن.

والسلام علیکم و رحمةالله

سەید عەلی خامنەیی

۷ ی گوڵانی ۱۴۰۰ ڕێکەوت لە گەڵ ۱۴ رمضان‌المبارک ۱۴۴۲

بسم الله الرحمن الرحیم

برای موجاهید بەڕیز جەنابی "ئیسماعیل هەنیە" دامت‌توفیقاته

سلام علیکم؛

سپاسی بەڕێزتان ئەکەم بۆ پەیامی سەرەخۆشیتان بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرداری موجاهید "سەید موحەمەد حێجازی" رحمةالله ‌علیه

ئەو کۆچ کردووە لە گەڵ جەهاد ژیا و لە کاتی جەهاددا گەڕایەوە بۆ لای خودا. ئێمە لە پرسی فەلەستیندا هەمیشە لە گەڵ برا موجاهیدە فەلەستینییەکان هاودڵ و هاوڕێین و خۆمان لە یەک سەنگەردا دەبینین.

لە خدوا داوای سەرکەوتن بۆ گەلی فەلەستین دەکەین. خودا یارمەتی ئێوەش بدات لەم ڕێگا پڕ لە شانازییە. سڵاوی من بە برایانی حەماس بگەیێنن.

والسلام علیکم و رحمةالله

سەید عەلی خامنەیی

۷ ی گوڵانی ۱۴۰۰ ڕێکەوت لە گەڵ ۱۴ رمضان‌المبارک ۱۴۴۲

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License