?>

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی فەرمانەکانی ڕێبەری شۆڕش لە بەرچاو دەگرین

سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی فەرمانەکانی ڕێبەری شۆڕش لە بەرچاو دەگرین

وتەبێژی دەوڵەت وتی: سەبارەت بە بەرجام بە پێی فەرمانەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕش و لەو چوارچێوەیە کە بەڕێزیان دیاری دەکەن، هەنگاو هەڵدەگرین و بڕیار ئەدەین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەلی ڕەبێعی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بە گەیشتنی کاتی دیاریکراو بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و بڕیاری دەوڵەت لە سەر ئەم بابەتە، وتی: بە پێی مادەی شەشەمی یاسای پارلەمانی ئێران بە هۆی ئەوەی تا ئەمڕۆ گەمارۆکان هەڵنەوەشاونەتەوە، دەوڵەت و ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ناچارن بەڕێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ بەدوا بخەن کە کەم کردنەوەی چاودێری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بە دواوە دەبێت.

ئەو وتیشی: ئێران ئەندامی پادمانە و بە پێی ئەوەش بەشێکی زۆری چاودێرییەکان واتا ئەو چاودێریانەی کە ناکەونە ناو بازنەی ئەو پرۆتۆکۆلەوە، هەر وەکوو پێشوو دەمێننەوە. بۆیە بەڕێوە نەبردنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ بە واتای بچڕانی هاوکاری ئێران لە گەڵ ئاژانس نییە و هاوکارییەکان بەو شێوەی کە تا ئێستا بووە، درێژەی دەبێت و هەموو ئەوانەش لە نامەیەکدا بە ئاژانسی وزەی ئوتۆمی ڕاگەیندراوە.

دەرفەتی کورت بۆ سێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا

ڕەبێعی ڕایگەیاند: بەدوا خستنی بەڕێوەبردنی پرۆتۆکۆلی پاشکۆ بە پێچەوانەی خواستی ئێران و بە هۆی پووچەڵ نەکردنەوەی گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکاوە ڕووی داوە. ئێمە ئێستاش بەرجام وەکوو رێککەوتنێکی باش و بڕواپێکراو دەزانین و گەر ئەمریکا گەمارۆکان بە تەواوەتی هەڵوەشێنێتەوە، ئێمە ئامادەین ئەم ڕێککەوتننامە بگەڕێنینەوە بۆ دۆخی سەرەتایی خۆی.

وتەبێژی دەوڵەت ڕایگەیاند: هیوادارین سێ وڵاتی ئەورووپایی و ئەمریکا لەم دەرفەتە کورتە کەڵک وەربگرن و دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماتیک بۆ ئەم کێشەیە ئەستەم نەکەنەوە.

وتەبێژی دەوڵەت وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە سەبارەت بە بەرجام بە پێی فەرمانەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕش و لەو چوارچێوەیە کە بەڕێزیان دیاری دەکەن، هەنگاو هەڵدەگرین، وتیشی: ئەو کەسەی ڕێککەوتننامەکەی بەتاڵ کردەوە، ئێستا بۆ گەڕانەوەش درەنگ دەکات کەچی گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێگایە دەکرێ خێرا ڕوو بدات.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش