?>

سوید چالاکیی ئەندامانی پەکەکە سنووردار دەکات

 سوید چالاکیی ئەندامانی پەکەکە سنووردار دەکات

سوید هەوڵی سنوورداکردنی چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە لە ستۆکهۆڵمی دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، بەگێڕانەوە لە ئەناتۆڵی، سوید بە ئیدانە کردنی چالاکی پەکەکە لەو وڵاتە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەوڵگەلێک لە دژی پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هاوپەیوەند بە پەکەکە لە ستۆکهۆڵم ئەنجام دەدات.

بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی سوید، ئەو وڵاتە هەڵمەتگەلێکی بۆ لابردن و سنووردار کردنی پۆستگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ئاڵای پەکەکە و یەپەگە و سەرکردەکەیان ، عەبدوڵڵا ئۆجالانی تێدایە، ئەنجام دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی سوید هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەوڵگەلێک لە دژی چالاکی پەکەکە ئەنجام دەدات، چونکوو ئەو جۆرە چالاکیانە لەلایەن کەمپەینێکی دزەکەری نەیارەوە بە ئامانجی ڕێگری کردن لە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ئەنجام دەدرێت و ستۆکهۆڵم بەروەوڕووی ئەو جۆرە چالاکیانە دەبێتەوە.

سوید هەروەها پەکەکە و تیرۆریزم لە هەموو جۆرەکانی ئیدانە کردووە و ئان لیندە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەو پێوەندییەدا وتی: هەرگیز پاڵپشتیمان لە ئەو گرووپە تیرۆریستییە نەکردووە.

تورکیا رایگەیاندووە مەرجی رازی بوونی لە گەڵ ئەندامەتی سوید و فەنلاند لە ناتۆدا ، بەرتەسک کردنی چالاکیی پەکەکە و بەرهەڵستکارانی تورکیا لەم وڵاتانەدایە .

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*