?>

سوپای سووریا چووەنێو شاری «دەرعا»وە

سوپای سووریا چووەنێو شاری «دەرعا»وە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی چوونی ھێزەکانی سوپای سووریا بۆ نێو ھێندێک لە گەڕەکەکانی شاری «دەرعا» لە باشووری ئەم وڵاتەیان کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھێزەکانی سوپای سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە دوای چوونیان بۆ نێو گەڕەکەی «دەرعا بەلەد»، ئاڵای سووریایان شەکاندەوەو دەستیان کرد بە پشکنینی ماڵەکان.

سەرچاوەکانی سووریا وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە دوای دڵنیا بوون لەوەی کە گەڕەکی «دەرعا بەلەد» چۆڵەو چەکدارانی تیادا نییە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی چارەسەریی کێشەکان کە دەوڵەتی دیمەشق پێشنیاری کردووە، دەجوڵێنەوە.

دەیان کەس لە چەکدارانی شاری »دەرعا» ڕۆژی دووشەممە وێڕای سەردانی ناوەئدەکانی چارەسەریی کێشەکان لە گەڕەکی چلەمی شاری «دەرعا بەلەد» چەک و تەقەمەنییەکانیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ ڕادەستی سوپای سووریا کرد.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License