?>

سووریا دەستوەردانی ئەمریکا لە ڕەوشتی «کوبا»ی ئیدانە کرد

سووریا دەستوەردانی ئەمریکا لە ڕەوشتی «کوبا»ی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری نێوخۆیی کوبای بە مەبەستی لاواز کردنی سەقامی ئەم وڵاتە ئیدانە کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک جەختی لەوە کردەوە کە، بایکۆتی نادادگەرانەی ئەمریکاو ھەنگائوەکانی نایاسایی و یەک لایەنەی دژی کوبا ھۆکاری سەرەکیی ڕەوشتی ئاڵۆزی ئابووری و کوێرەوەریی شارومەندانی موباییە و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ بۆ کۆتایی ھێنان بەم تیرۆریزمە ئابوورییە ھەنگاو ھەڵگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا  لە بەیاننامەکەی دا پێی لە سەر ئەوەش داگرتووە کە، کۆماری عەرەبیی سووریا ھاوپشتیی خۆی بۆ ڕێبەرایەتی و دەوڵەت و نەتەوەی وڵاتی کوبای دۆست و برادەر ڕادەگەیەنێ و دڵنیاشە کە ئەم وڵاتەی کە نزیکەی ٦٠ ساڵە بەرنگاری بایکۆتی ستەمکارانەی ئەمریکا بووەتەوە، دەتوانێ بە سەر ئەم ھێرشە تازەیەش دا سشەرکەوێ و دەستەڵاتی خۆی بپارێزێت.

«برۆنۆ ڕۆدریگێز» وەزیری دەرەوەی کوبا ڕۆژی ڕابردوو ئەمریکای بە دەست ھەبوونی ڕاستەوخۆ لە ناڕەزامەندی و ئاژاوەکانی وڵاتەکەی تۆمەتبار کردو بەرامبەر بە وتەکانی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ داکۆکی کردن لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە لە ھێندێک لە شارەکانی کوباو دڵسۆزی نواندنی مەرایی کارانەی بۆ جەماوەری ئەم وڵاتەی کە زیاتر لە نیو سەدەیە لەژێر گوشارو بایکۆتی ئەمریکادایە، کاردانەوەی پیشان داو ھەڵوێستی دەربڕی.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*