?>

سوننەکان لەسەر کاندیدکردنی حەڵبووسی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان رێککەوتن

سوننەکان لەسەر کاندیدکردنی حەڵبووسی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان رێککەوتن

هه‌ردوو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم که‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عه‌زم که‌ له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرێت، رێکه‌وتنی کۆتاییان بۆ دیاریکردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان راگه‌یاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له‌راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا هه‌ردوو هاوپه‌یمانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم بڵاویانکرده‌وه‌، هاوپه‌یمانێتی نێوانیان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نن و له‌پرۆسه‌یه‌کی ده‌نگدانیشدا که‌ 67 ئه‌ندام ئاماده‌ی بون بڕیاریانداوه‌ به‌دیاریکردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، به‌کۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی کۆبونه‌وه‌که‌، بڕیاردراوه‌ به‌دیاریکردنی خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنی هاوپه‌یمانێتی نێوان عه‌زم و ته‌قه‌دوم.به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ی 10ی (تشرینی یه‌که‌م/10)ی 2021؛ هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومی محه‌مه‌د حه‌لبوسی 37 کورسی و هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم هاوپه‌یمانی عه‌زمی خه‌میس خه‌نجه‌ریش که‌ 14 کورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ کاندیده‌ سه‌ربه‌خۆکانیش چونه‌ته‌ پاڵ هه‌ریه‌ک له‌ ته‌قه‌دوم و عه‌زم، کۆی گشتی ئه‌ندامه‌کانیان گه‌یشتوه‌ته‌ 67 ئه‌ندام.

ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیارە پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرێت . 

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*