?>

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق : فیداکاریی شەھیدانی دژەتیرۆر لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق : فیداکاریی شەھیدانی دژەتیرۆر لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت

«مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ لە نەریتێکی یادکردنەوەی شەھیدانی دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند: فیداکاریی شەھیدانی دژەتیرۆر لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، «مسته‌فا کازمی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ نەریتی یادکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌هیدی ده‌زگای دژه‌ تیرۆردا رایگه‌یاند: چاوه‌کانمان لێک نانێین تا نه‌هێشتنی دوایین تیرۆریست له‌ عێراقدا. 

«مسته‌فا کازمی» له‌ وتارێکدا له‌ میانه‌ی نەریتی یادکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک شه‌هیدی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق رایگه‌یاند:  ئێمه‌ ڕێز بۆ شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌کانی شه‌ڕی تیرۆر داده‌نێین و شانازیی به‌ هه‌موو شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌کان ده‌که‌ین که‌ فیداکارییه‌کانی ئه‌وان لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت.

وتیشی: شه‌هیده‌کانمان شانازیی عێراقن و له‌م شوێنه‌شه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ناوه‌کانیان به‌ڵێن ده‌ده‌ین که‌ خوێنی قوربانیه‌کانمان به‌فیڕۆ نادرێت و خێزان و منداڵه‌کانیان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندان رێزلێگیراو ده‌بن، چاوه‌کانیشمان لێک نانێین تا نه‌هێشتنی دوایین تیرۆریست له‌عێراقدا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License