سەرپەرشتی ئیدارەی پارێزگای ئیلام لە داخرانی سنووری موسافرەتی مێهران لە ڕۆژی سێشەممە 5 ی ڕەشەممەوە هەواڵی دا.
به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد نەوزەری ڕایگەیاند: کۆ کۆنترۆڵی نەخۆشی کۆرۆنا سنووری موسافرەتی مێهران لە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 5 ی ڕەشەممەوە دادەخرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە قەیرانی بوونی دۆخی کۆرۆنا لە وڵاتی عێراق وتی: بۆ ئەو مەبەستە سنووری موسافرەتی مێهران دادەخرێت بەڵام بازرگانی لە ئەو سنوورەوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئەنجام دەدرێت.
نەوزەری دۆخی کۆرۆنا لە ئەو پارێزگایەی زۆر نیگەرانکەر ڕاگەیاند و هۆشداریی دا: بە پێی دۆخی خراپی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی دراوسێ بەتایبەتی خووزستان و وڵاتی عێراق ئەگەر وشیار نەبین بەزوویی ئیلامیش دەبێتە ناوەندی قەیرانی کۆرۆنا.
سەرپەرشتی ئیدارەی پارێزگای ئیلام داوای لە خەڵکی پارێزگا بەتایبەتی لە ناوچە هاوسنوورەکان لەگەڵ وڵاتی عێراق و پارێزگا دراوسییەکان کرد کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
342/