?>

ستایشی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامی کۆمەڵێک لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەمپەکانی سوریا

ستایشی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامی کۆمەڵێک لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەمپەکانی سوریا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، ستایشی پەیامەکەی کۆمەڵێک لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەمپەکانی سوریا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحسین قومی» یاریدەری پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی نووسینگەی  ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نامەیەک دا بۆ «موحەممەد بەحیسی» سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی فەلەستین و ئێران بە ڕاگەیاندنی سوپاس و پێزانینی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نووسی: ھەڵمەتی «شمشێری قودس» ڕەنگدانەوەی بەشێکی ھەرە بچوکی ھێزو دەستەڵاتی کەڵکەبووی بەرەی خۆڕاگری بوو.

یاریدەری پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی نووسینگەی  ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەم نامەیەدا ئەوەشی ڕاگەیاند: بەرگریی پاڵەوانانەی جەماوەری چاونەترس و بەجەربەزەی فەلەستین لە مزگەوتی ئەقساو سەرزەوینی قودس، ئەنجارەیان بە یەکگرتوی و یەک ھێزمەند کردنی جەماوەری تەواوی ناوچەکانی فەلەستین و ڕێکخستن و ھاواھەنگیی جێی ستایشی ھەموو تاقمەکانی خۆڕاگری بە باشی ئەوەی دەرخست کە سەردەمی فەرمانڕەوایی و دەستەڵات نواندنی زایونییە داگیرکەرو ڕەگەزپەرستەکان بەسەر چووە.

لەم ناومەیەدا ھاتووە: چاخی شکست ھێنانی داگیرکەرانی سەرزەوینی پیرۆزو سەردەمی ئازادیی فەلەستین و نۆرەی ڕزگارکرانی قودسی پیرۆز گەییشتووە.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای ئاراستەکرانی پەیامی کۆمەڵێک لە فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەمپەکانی سوریا بە بۆنەی سەرکەوتنی گەل و خۆڕاگریی فەلەستین لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی دژی ڕژێمی داگیرکەری قودس و سوپاسبێژی کردنیان لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی «حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی» و گەلی ئێران لەبەر پاڵپشتی لە جیھادی ڕەوای گەلی فەلەستین، ستایشی پەیامەکەی کردن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*