?>

زەریف: ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیر بێت

زەریف: ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیر بێت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم شەوی ڕابردوو پێشوازی له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری كرد .

 له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند،" هه‌رێم فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌بێت و به‌ بایه‌خه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندنی هاوبه‌ش، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ڕوانێت".

رونیشیكرده‌وه‌،" سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له‌‌ په‌یوه‌ندنی ‌مێژینه‌ى هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئێران بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا كرد".

راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد،" محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وێڕاى دوپاتكردنه‌وه‌ی خواستى تاران بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژویییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانى به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ موشه‌كیانه‌ی كرانه‌ سه‌ر هه‌ولێر نیشاندا و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێران ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیر بێت و بوونی سه‌قامگیری و په‌یوه‌ندیی ئابوری و بازرگانیی باش، له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌ردولادایه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو،" تاوتوێكردنی دۆخی عێراق به‌گشتی، شه‌ڕی داعش و بونی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق، رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، فراونكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و جوڵه‌ی بازرگانیی سه‌ر سنوره‌كانی نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ بون".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License