?>

زانیاری نوێ لە سەر دەنگی تەقینەوەی شەوی ڕابردوو لە سنە

زانیاری نوێ لە سەر دەنگی تەقینەوەی شەوی ڕابردوو لە سنە

جێگری ڕێکخراوەی ئاگرکوژێنەوەی سنە وتی: هۆکاری تیشک و دەنگی تەقینەوە کە دوێنێ شەو لە باشووری ئەو شارە بینرا ئەنجامی سیستەمی تیرپی پێترۆکیمیایی بووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ساڵح زەندی ڕایگەیاند کە دوێنێ شەو لە پەراوێزی باشووری شاری سنە و لە حەوشەی کارگەی پێترۆکیمیایی کوردستان تیشکێکی زۆر بینرا کە هاوکات لەگەڵ ئەوە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزیش بیسترا.

ناوبراو زیادی کرد: لە پیشەی پێترۆکیمیایی هەندێک جار بۆ بەتاڵ کردنەوەی گازی ناو بۆرییەکان ، ئاگریان تێبەردەدرێت کە ئەو کارە چەندین جاری دیکەش هەر لە پێترۆکیمیایی کوردستان ڕووی داوە.

زەندی ڕاشیگەیاند: ئەم جارە بەهۆی چۆڵ بوونی شار بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ لە ناو شار و بێدەنگی ناو شار، دەنگ و رەنگی ئەو ئاگرتێبەردانە زیاتر هەستی پێکراوە و جێگای نیگەرانی نییە.

شیاوی باسە کە هەر دوێنێ شەو مێدیا دژبەرەکانی ئێران بە بڵاو کردنەوەوەی وێنەگەلێک لە ئەو ڕووداوە هەوڵی بڵاو کردنەوەی دەنگۆ و نائەمن نیشان دانی شاری سنەیان دا کە بە ڕوون کردنەوەی جێگری ئاگرکوژێنەوە سنە هەموو هەوڵەکانیان پووچەڵ بووەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش