?>

رێگە نادەینە هیچکەس هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان بکات

رێگە نادەینە هیچکەس هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان بکات

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە بڵاو کردنەوەی تویتێک وتی: ئیزن نادەینە هیچکەس هەڕەشە بکاتە سەر هاوپەیمانەکانمان و ئاسایشی کۆمەڵگا.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختی کرد کە ئیزن نادەینە هیچکەسێک هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان یان ئاسایشی کۆمەڵگا بکات.

ناوبراو لە تویتێدا وتی: ئێمە خەریکی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانین و باوەشی ئێمە بۆ هەموو لایەنێک کە هێشتا هەمبەریان نیازپاکین، کراوەیە.

سەدر لە درێژەدا زیادی کرد: لەلایەکی دیکەوە ئیزن نادەینە هیچکەسێک هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان یان ئاسایشی ناوخۆیی بکات؛ حکومەتی داهاتوو حکومەتی یاسایە و هیچ کەشێک بۆ نایاسایی بوون لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت، بوونی نییە.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد کە پێکدادانی فیرقەیی یان توندئاژۆیانە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگا و یاسا دەسەڵاتدارە.

342/

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*