?>

رێگری لە بەشداریکردنی خەڵک لە ئەسپەردەکردنی چالاکێکی سیاسیی کورد لە درسیم

رێگری لە بەشداریکردنی خەڵک لە ئەسپەردەکردنی چالاکێکی سیاسیی کورد لە درسیم

ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئایسێل دۆغان چالاکی سیاسیی کورد و ئەندامی گرووپی ئاشتیی دووهەم لە لایەن پۆلیسەوە کێشرایە توندوتیژی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تەرمی دۆغان کە لە وڵاتی ئەڵمان گیانی خۆی لەدەست دابوو، لە رێورەسمێکدا بە بەشداری زۆری خەڵک و چالاکانی سیاسی کوردەوە لە شاری درسیم  پێشوازیی لێکرا بەڵام کاروانی خەڵک لە لایەن سەدان کەس لە هێزەکانی پۆلیسەوە راگیرا و تەرمەکەیان لە دەستی خەڵک سەندەوە.

هەروەها پۆلیس رێگای گۆڕستانی داخست و رایانگەیاند تەنیا بنەماڵەی دۆغان دەتوانن لەم رێوڕەسمەدا بەشدار بن.

ئایسێل دۆغان چالاکی سیاسی ٦٩ ساڵانی کورد کە بە هۆی ئەندامێتی لە گرووپی ناسراو بە گرووپی ئاشتی و چالاکییە سیاسییەکانیەوە ١٧ ساڵ لە تەمەنی خۆی لە زیندان تێپەڕ کرد و تووشی شێرپەنجە بوو، ١١ی مانگی مای لە تاراوگەدا گیانی خۆی لەدەستدا.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*