?>

روسیا موشەکی کرووزی واوەدەنگی تاقیکردەوە

روسیا موشەکی کرووزی واوەدەنگی تاقیکردەوە

وەزارەتی بەگری روسیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە هێزی دەریایی وڵاتەکەیان لەسەر کەشتی ئەدمیراڵ گۆرشکۆڤ بە "سەرکەوتویی" تاقیکردنەوەی موشەکی تسیرکۆنیان تاقیکردەوە بۆ پێکانی ئامانجەکەی لەناوچەی وشکانی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی بەگری روسیا لەراگەیەنراوێکدا تاقیکردنەوەی یەکەمین دروستکراوی موشەکی خۆی لەجۆری تسیرکۆن راگەیاند و باسی لەوەکردوە، لەدەریای ناوەڕاست تیمی کەشتیوانی ئەدمیراڵ گۆرشکۆڤ بە "سەرکەوتویی" تاقیکردنەوەی موشەکی تسیرکۆنیان ئەنجامدا، موشەکەکەش ئامانجێکی زەمینی لەدەوروبەری ناوچەی بانتس پێکاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، موشەکی تسیرکۆن لەدوری 350 کیلۆمەترەوە ئامانجەکەی پێکاوە، لەتاقیکردنەوەکەشدا تایبەمەندییە تاکتیکی و هونەرییەکانی موشەکەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

ئەو موشەکە لەسەر ژێردەریاییەکان و کەشتییە سەربازییەکان جێگیر دەکرێ و بەکاردەهێنرێت.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*