?>

دەنگۆی کاندیدبوونی مالکی و عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەت کرایەوە

دەنگۆی کاندیدبوونی مالکی و عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەت کرایەوە

پەرلەمانتارانی سەربە ھاوپەیمانیی«فەتح» و «دەوڵەتی یاسا» رایانگەیاندووە: دەنگۆی کاندیدبوونی «نوری مالکی» و «ھادی عامری» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوورە لە راستییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، «عەلی فەتلاوی» پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی «فەتح» رایگەیاند: دەنگۆی کاندید بوونی «ھادی عامری» بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دوورە لە راستییەوە و چوارچێوەی ھەماھەنگی ھیچ کەس و کاندیدێکی بۆ ئەو پۆستە پێشکەش نەکردووە.

فەتلاوی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، قۆناغی یەکەم لە پێکھێنانی حکومەت، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە و پاشان رێککەوتن لەسەر سەرۆک وەزیران دەکرێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «محەمەد حەسەن» پەرلەمانتاری سەربە «دەوڵەتی یاسا»ش دەنگۆکانی کاندیدبوونی «نوری مالکی» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «دەوڵەتی یاسا»ی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەت کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە، «چوارچێوەی ھەماھەنگی» بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، کار بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*