?>

دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ستەمکارە/ یەکێتیش بەشدارە لە دۆسیەی بادینان

دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ستەمکارە/ یەکێتیش بەشدارە لە دۆسیەی بادینان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: هەر پەدەکە بەشدار و تاوانبار نییە لە دۆسێیەی دەستگیرکراوانی بادینان، بەڵکو حزبە بەشداربووەکانی تری ناو ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە، بەشدارن لە بەردەوامیی ئەم دۆسییە دژە مرۆڤانەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ یوسف محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: هەر پەدەکە بەشدار و تاوانبار نییە لە دۆسێیی دەمکوتکردنی دەنگە ئازا و ئازادەکانی بادینان، بەڵکو حزبە بەشداربوەکانی تری ناو ئەم دەسەڵاتە ستەمکارە و هەمو ئەوانەی بەناوی چاکسازییەوە پۆستی بێدەسەڵاتیان لەناو حوکمڕانیی هەرێم هەیە بەشدارن لە بەردەوامیی ئەم دۆسییە دژە مرۆڤانەیە.

زیاتر لە ساڵێكە، 70 ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان دەستگیركراون، پێنج لەو دەستگیركراونە بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا دراون و هێشتا چارەنوسی دۆسیەی ئەوانی تر نادیارە.

بەوتەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، كە بەشداری دانیشتنەكانی دادگایان كردووە، لەكاتی دادگایكردنی بەشێك لە دەستگیركراواندا هیچ بەڵگەیەك نەخراوەتەڕوو تا دەستگیركراوانی پێسزابدرێت و بڕیارەكانی.

342/

بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License