?>

دەست پێ بوونەوەی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان

دەست پێ بوونەوەی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی داواکردنی گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران خۆپیشاندانیان دەست پێ کردەوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ لە سلێمانی، ئیدارەی راپەڕین و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە و داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد دەرماڵەی خوێندکاران بگەڕێنێتەوە کە ماوەی چەندین ساڵە بە «نایاسایی» راگیراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە، خوێندکاران داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەن هاوشێوەی چەند قۆناغێکی پێش خۆیان، مافی دەرماڵەی خوێندکاران بگەڕێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاری دا بە وەستاندنی تەنیا دو رۆژ خوێندنی خوێندکاران و داخستنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ، تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەکە.

ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندانی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شارەکانی سلێمانی رانیە، هەڵەبجە، کەلار و هەولێر دەستی پێ کردووە و خوێندکاران داوای باشترکردنی ژیانیان و پێدانی دەرماڵە دەکەن.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*