?>

دەستێوەردانەکانی عەرەبستان و ئیمارات بووە هۆی هەڵبژاردنەوەی "حەلبووسی"

دەستێوەردانەکانی عەرەبستان و ئیمارات بووە هۆی هەڵبژاردنەوەی

نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە دەستێوەردانەکانی عەرەبستان و ئیمارات بووە هۆی ئەوەی کە محەمەد حەلبووسی بۆ جاری دووهەم بە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵببژێردرێت.

لە ماڵپەڕی ئەلئەتجا، ئەحمەد مووسەوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لێدوانی دا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وەکوو پەرلەمانتاری، دەڵێت: محەمەد حەلبووسی بە پاڵپشتی عەرەبستان و ئیمارات توانی بۆ جاری دووهەم ببێتەوە سەرۆکی پەرلەمان.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتحە لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو ڕووداوانە کە لە کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمانی عێراق ڕووی دا بە باشی دەستێوەردانە بیانییەکان لەلایەن وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارسی لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەرخست.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*