?>

دەستگیرکراوەکانی بادینان دەبێ بە زووترین کات ئازاد بکرێن

دەستگیرکراوەکانی بادینان دەبێ بە زووترین کات ئازاد بکرێن

ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی وێڕای دەربڕینی هیوا بۆ پێداچوونەوە لە سزای دەرکراو بۆ چالاکان و ڕۆژنامەڤانانی ناوچەی بادینان داوای ئازادی هەموو دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەو ناوچەیەی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەدهەم بارزانی ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە کاردانەوە بە دەرکردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ چالاکان و ڕۆژنامەڤانانی ناوچەی بادینان ، ناڕەزایەتی نیشان دا.

نابوراو لە ئەو پەیامەدا هیوای خواستووە کە دەسەڵاتی دادی هەرێم پێداچوونەوە لە ئەو سزایە بکات تا بە هۆیەوە ئەو کەسانە بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەیان.

شیاوی باسە کە ناوچەی هەولێر و دهۆک لە ژێر کۆنترۆڵی پارتییە و لە ڕۆژانی ڕابردوو دادگای دووی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیی بە تۆمەتی سیخوڕی و ئاژاوە و پیلان دژی ئاسایشی هەرێم بە سەر چالاکان و ڕۆژنامەڤانانی ناوچەی بادینان سەپاندووە.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش