?>

دیمەشق: سوورین لە سەر سەندنەوەی جۆلانی داگیرکراو

دیمەشق: سوورین لە سەر سەندنەوەی جۆلانی داگیرکراو

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی ئاسمانیی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایونی جەختی کرد: سوپای ئەم وڵاتە ھەروا سوورە لە سەر بەردەوام کردنی خەباتی دژی تیرۆریزم.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشە ئاسمانییەکەی ڕژێمی زایونی وتی: وەھا ھێرشگەلێک ناتوانێ یارمەتیی بەکرێگیراوانی ئەم ڕژێمە لە سووریا بدات.

ئەم دامەزراوەیەی سووریا جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەم ھێرشانە لە ئاراستەی سیاسەتی مەبەستمەندو لە سەر بنەمای کرداری تیرۆریزمی دەوڵەتیی کاربەدەستانی ڕژێمی ئیسرائیل، پشتگریی بەردەوام لە تاقمە تیرۆریستییەکان و پێشێلکردنی بەئەنقەستی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت سەبارەت بە خەباتی دژی تیرۆریزمە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کرد: ئەم ھێرشانە لەگەڵ ھێرشی بە ڕۆکێتی تاقمگەلێکی  تیرۆریستیی وەک بەرەی نوسرە کە لە لایەن ئەمریکاو تورکیاو ڕژێمی زایونییەوە پشتگرییان لێ دەکرێت، بۆ سەر ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی حەڵەب و حەماە ھاوکات بووە.

دیمەشق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەو داکۆکیانە پێشێلکردنی ئاشکرای جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتە لە بارەی سەروەری و دەستەڵاتی سووریاوە، ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، ئەم ھێرشانە بە واتای ڕاگەیاندنی ھەڵشکانی ڕژێمی زایونی و ھەڵوەشانەوەی پیلانی تێکدەرانەی ڕۆژئاواو ئیسرائیلە.

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی ناتوانێ پشتگری لە بەکرێگیراوانی ئەم ڕژێمە لەوانە داعش و نوسرەو یان کڵاوسپیەکان بکات و ڕێگر بێت لە بەردەم خەباتی سوپای سووریا دژی تیرۆریزم.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*