?>

دیداری پیاوماقوڵانی ئەفغانستان لەگەڵ کەرزەی

دیداری پیاوماقوڵانی ئەفغانستان لەگەڵ کەرزەی

«حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لەگەڵ کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵان، زانایانی ئایینی و لاوانی ویلایەتەکانی ناوەڕاستی ئەم وڵاتە دیدارو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە پێی ئەو بەیاننامەیەی کە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی «حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان بڵاو بووەتەوە، لەو دیدارەدا پیاوماقوڵان و زانایانی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان داوای دامەزرانی سەقام و ئاشتیی تۆکمەوتەواویان کرد لە ئەفغانستاندا.

پیاوماقوڵان و زانایانی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان ھەروەھا ھیوادارییان دەربڕی کە کابینەی سەرپەرشتیی تالیبان ھەرچی خێراتر ببێتە کابینەیەکی گشت داگر ھەتا تەواوی جەماوەری ئەفغانستان خۆیانی تیادا ببیننەوە.


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License