?>

دیداری سەید عەمار حەکیم لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق ، داوای هاوکاریی ناوەندە دینی و حکومیەکان کرا

دیداری سەید عەمار حەکیم لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق ، داوای هاوکاریی ناوەندە دینی و حکومیەکان کرا

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئێران داوای هاوکاری ناوەندە دینی و حکومەییەکان بۆ ئاسانکاری سەفەر بۆ شوێنە زیارەتییەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمە لە بەغدا میوانداری محەمەد کازم ئالی سادق ، باڵوێزی ئێران لە عێراق بوو.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەن لەو دیدارەدا دوایین گۆڕاناکارییەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ڕێگاکانی گەشەی پێوەندی دوو لایەنەی نیوان تاران و بەغدایان تاوتوێ کرد.

حەکیم لە ئەو دیدارەدا جەختی کرد سەقامگیری عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە و ئەوەش پێویستی بە کۆنترۆڵ لەلایەن هەمووانەوەیە و ئەبێ یەکسانی وەکوو بنەمایەکی بنەڕەتی سەقامگیری بێتە دی.

ناوبراو لە کۆتایی دا داوای هاوکاری لە نێوان ناوەندە دینی و حکومییەکانی کرد بۆ ئاسانکاری ئامادەبوونی زیارەتکارانی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی عاشوورا و ئەربەعین.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*