?>

دیداری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا

دیداری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا

«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و «جۆزێف بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە ھەولێر کۆبوونەوەو لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشیش دا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە «جۆزێف بۆرێل» بەرپرسی  سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گەییشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

دوابەدوای کۆبوونەوە هەریەک لە «نێچیرڤان بارزانی» و «جۆزێف بۆرێل» کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و تیای دا «نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند» سەردانی جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا نیشانەی پابەندیی یەکێتیی ئەوروپایە بەرامبەر عێراق و هەرێمی کوردستان.

وتیشی: لە کۆبوونەوەکەماندا ئاسایش و سەقامگیریی پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا و عێراق، پەیوەندی و کێشەکانی هەولێر و بەغداد، شەڕی دژی داعش و هەڕەشەکان، هەڵبژاردن و گرنگی بەشداری تیمەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری، دۆخی ناوچەکە و پرسی کۆچ و چەندین پرسی گرنگ و پەیوەندیدارمان تاوتوێکرد.

سەرۆکی هەرێم سوپاسی وڵاتانی ئەوروپاشی کرد بۆ پشتگیریی عێراق و هەرێم لە شەڕی دژ بە داعش و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکانیان لەڕێی بەرنامەکانی پەرەپێدانەوە لەسەر چەندین ئاستی جیا بەشێوەی بەرچاو.

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەواش دوا و ئاماژەی بەوەکرد کە گۆڕانکارییەکە کاریگەری بەسەر تێکرای گۆی زەویدا هەیە و وتی: گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ئاسایش و پێشکەوتنی عێراق مەترسییە.

لای خۆیەوە «جۆزێف بۆرێل» بەرپرسی  سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا گەییشتە خۆشحاڵی خۆی نیشاندا دەربارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License