ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی جیهانیی بۆ نزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە شاری سلێمانی کوردستانی عێراق و لەلایەن بەرپرسانی سیاسی و ئاینی و ئاینی و زانستی پێشوازی لێکرا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ، حوجەتولئیسلام "حەمید شەهریاری"، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان، کە لەسەر بانگهێشتی کەسایەتییە زانستی و فەرهەنگی و ئاینییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی ناوچەکەی کردبوو، گەیشتە ئەو ناوچەیە ، دوێنێ دووشەممە لە شاری سلێمانی، لەسەر مەزاری شێخ عەبدولکەریم قادری کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری و شێخ شەمسەدین محەمەد نەهرۆ قادری کەسنەزانی ئامادەبوون.
لە وتەیەکی کورت دا ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی جیھانیی بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان ستراتیژەکانی دروستکردنی یەکڕیزی و لێکنزیکبوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکانیشی ڕوون کردەوە.
وتارەکانی شێخ محەمەد نەهرۆ و شێخ مەجید و ستایشی فەزیلەتەکانی ئەهلی بەیت (ع) بەشێکی دیکەی ئەم بەرنامەیە بوون.
حوجەتولئیسلام شەھریاری لە دیداری ژمارێک بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان ، رێگاکانی وەرگرتنی خوێندکار و لیژنەی زانستیی نێوان زانکۆی ئایینزا ئیسلامیەکان و زانکۆی تەریقەتی قادری تاووتوێ کرد .
342/