?>

دیداری «ڕافائێل گروسی» لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران

دیداری «ڕافائێل گروسی» لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیئەمڕۆ سێ شەممە لە درێژەی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتەنەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران، چاوی بە «موحەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی کەوت.

گروسی شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە گەییشتە تاران.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بڕیارە ئەمڕۆ ھەروەھا دوای دیدارو وتووێژ لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران لگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیش دیداو وتووێژ بکات.

ئەمە دووھەمین سەردانی گروسییە بۆ تاران لەپاش دەست پێ بوونی کاری دەوڵەتی سیانزەھەم.

342/


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*